English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەرمانی بەشێکی دەزگاکەی دەبەخشێتە دەزگایەکی خێرخوازی
2017-10-23 [11:03 AM]

هەولێر – ZNA


دیزاینەری بەناوبانگی ئیتاڵی، جۆرجیۆ ئەرمانی، ئاشکرای کرد، بەشێکی ئیمپراتۆریەتی خۆی لە بواری مۆدێل، دەبەخشێتە دەزگایەکی خیرخوازی، بۆ ئەوەی لە دوای ئەویش براند و دەزگاکەی بمێنێت.

 

ئەرمانی تەمەن 83 ساڵ، ساڵی پار دەزگایەکی خێرخوازی بەناوی خۆی دامەزراند و خۆیشی سەرپەرشتیی دەکات.

 

سامانی ئەو دیزاینەرە کە خاوەنی براندی ئەرمانییە لە بورای دیزایینی جولبەرگدا، بە شەش ملیار دۆلاری ئەمریکی دەخەملێندرێت.

 

ئەو دیزاینەرە خاوەنی دووەم گەورەترین کۆمەڵەی بواری دیزایین و جلوبەرگە لە ئیتاڵیا، بەلام دیار نییە لە دوای ئەو لە رووی کارگێڕییەوە کێ جێگەی دەگرێتەوە.

 

ئەرمانی هیچ منداڵێکی نییە، بەڵام دوو کچە برای هەیە و پێشبینی دەکرێت لە دوای مردنی، بەشێکی سامانی خۆی بۆ ئەو دوو کەسە جێىێڵیت.





ئەم هەواڵە 1618جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
مارێک ئافرەتێک قووت دەدات , تکایە سەرووی ١٨ ساڵ
یەکەم جارە ماسی لەم شێوەیە ببیندرێت
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad