English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
عێراق پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ست هێنا له‌گه‌نده‌ڵیدا
2017-10-24 [11:00 AM]

​ZNA – هه‌ولێر


به‌گوێره‌ی راپۆرتێكی په‌یمانگه‌ی بازل بۆ ده‌وڵه‌تداری له‌ دزین و سپیكردنه‌وه‌ی پاره‌ی حكوومه‌تدا عێراق پله‌ی یه‌كه‌می هه‌یه‌ له‌ناو 146 ووڵاتانی جیهاندا.

عادل نوری، گوتەبێژی لیژنەی نەزاهە لە پەرلەمانی عێراق بە باسی راگەیاند: یەكێك لەو هۆكارانەی كە عێراقی كردۆتە گەندەڵترین ووڵاتی جیهان سپی كردنەوەی پارەیە و ناردنیه‌تی بۆ بانكەكانی دەره‌وە وه‌ك  توركیا و ئێران و ئوردن و و ئیمارات وڵاتانی تر.

روونی كردەوە هۆكاری ناردنی پارەی عێراقیش بۆ ئەو بانكانە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كەوا دەبێت بۆ پێدانی پارەی كڕینی شتومەك و پێدانی بە كۆمپانیاكان ئەو پارەیە بنێردرێتە دەرەوە، گوتیشی: كاتێك ئەو پارەیە دەبردرێتە دەرەوە زۆرجار بە وەسڵ و بەڵگەنامەی ساختە پارەكە ساخ دەكرێتەوە و كەلوپەلەكانیش بونیان نیە.

عادل نوری ئاشكرای دەكات: تاوەكو ئێستا لەسەر ئەو بابەتە هەزاران كەس گیراون و دادگایی كراون ئه‌ویش یان ماوەیەكی كەم دەگیرێن یانیش بە شتێكی كەم رزگار دەكرێت.

جەخت دەكاتەوە،  لەم رێگایەوە دەیان ملیۆن دۆلار سپی كراوەتەوە، دەشڵێت 16 بانك لە سپی كردنەوەی پارە لە عێراق تێوە گڵاون، بانك هەیە سێ هەزار بەڵگەنامەی ساختەی هێناوە، بۆ نمونە كۆمپانیا هەیە بایی ملیۆنێك دۆلار پارەی وەرگرتووە لە بڕی هێنانی  كاڵاو كەلوپەل بەڵام دواتر هیچی نەهێناوە و بەڵگەنامە و پسوڵەكانیشی ساختەن.

ئەو لایەنێكی تری گەندەڵی لە سپی كردنەوەی پارە دەخاتەڕووده‌ڵێت" پارە دەبردرێتە دەره‌وە بۆ ووڵاتانی ئەروپی و كەنه‌دا بۆ وەبەرهێنان  بەڵام  هیچ وەبەرهێنانێك بونی نیە و بە بەڵگەنامەی ساختە پڕكراوەتەوە".

عادل نوری ئاشكرای دەكات لە سەردەمی نوری مالیكی لە 2006 بۆ 2014 زۆرترین گەندەڵی لە سپی كردنەوەی پارە كراوە، گوتیشی: كاتی خۆی لە لوبنان بەدواداچونمان كرد بۆ 6 ملیار دۆلار كە لە ژێر زەمینێكدا بووە، بڕیار بوو هەڵكوتینە سەر شوێنەكە بەڵام تاوەكو لایەنە پەیوەندارەكانمان ئاگادار كردەوە و رەزامەندیمان وەرگرت دۆسیەكە  درایە لیژنەكی پەرلەمانی، بەداخەوە هیچیان پێ نەكرا و پەردە پۆشكرا.

عادل نوری دووپاتی دەكاتەوە" نزیكەی 100 ملیار دۆلاری  داهاتی عێراق لە سپی كردنەوەی  پارەدا گەندەڵی و ساختەكاری تێدا كراوە و بە فێرۆدراوە".

بەپێی دواین ریزبەندی رێكخراوی  شەفافیەتی نێودەوڵەتی عێراق و سودان و لیبیا و یەمەن و سوریا  گەندەڵترین  ووڵاتن له‌ نێو ووڵاتانی عەرەبیدا، لەو لیستە عێراق لە پلەی 170 هەمین  ووڵاتە لە رووی  شەفافیەت سوریا و یەمەن و لیبیا لە عێراق باشتر دانداون لە لیستەكەدا.

 

 





ئەم هەواڵە 472جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
ژیانی خۆی کردە قوربانی سەرشێتیەک
خراپی لێ قەوما
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad