English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەم خۆراکانە خۆت لە هەڵامەت ڕزگاربکە لە وەرزی پایزدا
2017-10-24 [11:18 AM]

هه‌ولێر - ZNA


تێکەڵکردنی ئالۆڤێرا، لیمۆ و هەنگوین بەیەکەوە یارمەتیدەرە لە ڕزگاربوون لە هەوکردنەکانی لوت و قوڕگ، و حاڵەتی سەرمابوون کە دەبێتەهۆی تووشبوون بە هەڵامەت و سەرئێشە، کە زیاتر لەم وەرزەدا خەڵك توشی دەبن بەهۆی گۆڕانی کەش و هەوا.


ئالۆڤێرا بە یەكێك لەو خۆراکانە دادەنرێت کە بڕێکی زۆر ترشی سالیسیلیک و لاتات مەگنیسیۆم لە پێکهاتەیدا هەیە بۆیە یارمەتیدەرە لە کەمکردنەوەی هەوکردن و ئازار لە جەستەدا، هەروەها ئەم ڕووەکە یارمەتیدەرە لە زوو چاكبوونەوەی پێست و نوێبوونەوەی خانەکانی، و ڕزگاربوون لە هەڵامەت و هەستیاری قوڕگ.


هەنگوین جۆرێك پڕۆتین لە پێکهاتەیدا هەیە بە ناوی “دیفینسین یەك” یارمەتیدەرە لە ڕزگاربوونی جەستە لە بەکتریا، و لیمۆ چارەسەرێکی دژە ڤایرۆسییە و یارمەتیدەرە لە چارەسەری گیرانی گیرفانە هەواییەکان.

پێداویستییەکان:

یەك کەوچکی گەورە ئالۆڤێرا

ئاوی لیمۆ

یەك کەوچكی چێشت هەنگوین


هەموو کەرەستەکان بەیەکەوە تێکەڵبکە و ڕۆژانە یەك کەوچك لەو تێکەڵەیە بخۆ بۆ ماوەی ٣ ڕۆژ.

تێبینی: ئەم تێکەڵەیە نەگونجاوە بۆ منداڵ و ئافرەتانی دووگیان بۆیە باشتر وایە نەیخۆن.





ئەم هەواڵە 4753جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
گەنجێک ئافرەتێک لە مردن رزگار دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad