ZNA- ھەولێر
ئەمڕۆ گرتەیەکی ڤیدیۆیی لە وڵاتی ئوسترالیا بڵاوبووتەوە کە زیندەوەرێکی نامۆ و سەیر نیشاندەدات و ترسێکی زۆری لەلای ھەندێک خەڵک دروست کردوە .
لە گرتە ڤیدیۆییەکە زیندەوەرێک دەردەکەوێت کە لەنێوان زیندەوەرە فڕیوەکان و ئاژەڵە خشۆکەکەدان دایە, ھەندێک سەرچاوەش باس لەو دەکەن کە ئەم جۆرە زیندەوەرە لە ناوچەکانی باکووری ئاسیا و و ئوسترالیا دەژیتن بەڵام ژمارەیان کەمە.
ئەم زیندەوەرە لە لای زانایان بە کریاتۆنۆس گانگیس بەناوبانگە و دەنگێکی زۆر جارسی (ئیزعاج) ھەیە بەتایبەتی کاتێک لەسەر دار ھەنار دەبیندرێت.
بڵاوبوونەوەی ئەم ڤیدیۆییە دەنگۆیەکی زۆری لە نێو تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان دروست کرد و ھەندێک پێیانوایە ئەم زیندەوەرە ئەھریمەنییە و بۆ ئەوە نێردراوە تا کۆتایی بە مرۆڤایەتی بھێنێت ، بەکار ھێنەرێکی دیکەی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان نووسیبووی ئەگەر ئەم جۆرە زیندەوەرە لە ماڵەکەم ھەبێت ئەوا ئامادەم خانووەکەم بسووتێنم تا لەناوی ببەم.
یاسین ئەحمەد
سەرچاوە / سکای نیوز
ئەم هەواڵە 28618جار خوێندراوەتەوە |