English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پیاوێک لە پەخشی راستەوخۆ کۆتایی بە ژیانی خۆی ھێنا 
2017-10-24 [06:48 AM]

ZNA- ھەولێر 


پیاوێکی تورک کە تەمەنی لەسەرووی پەنجا ساڵی دەبوو لە پەخشی راستوخۆی فەیسبووک کۆتایی بە ژیانی خۆی ھێنا . 

ئەیھان ئۆزۆن پیاوێکی تەمەن پەنجا ساڵەی تورکیە لە پەخشی راستەوخۆی تۆڕی کۆمەلایەتی فەیس بووک کۆتایی بە ژیانی خۆی ھێنا دوای ئەوەی بە بێ رەزامەندی ئەو کچەکەیان بەشوودا . 

لەکاتی پەخشەکە ئۆزۆن گووتی : کەس نەیگووت باوکی ئەم کچە لە ژیاندا ماوە و خەزوورم بەبێ پرسی من کچەکەمی بەشووداوە و ئەمەش مافی ئەو نییە. 

ئۆزۆن گووتیشی : لە خۆشترین رۆژی کچەکەم پەیوەندییان پێوەکردم و گووتیان سەردانمان بکە , بەڵام کەس وەک باوک مامەڵەی لەگەڵ نەکردم کە کچەکەی بە شوو دەدرێت . 
ئۆزۆن ئاماژەی بەوەشدا : ھەندێک وا دەزانن من نمایش دەکەم , بەڵام من نامەوێت ئەوەی بەسەر من داھات بەسەر کەسی دیکە دابێت , لەبەر ئەمە بەدەستی خۆم کۆتایی بە ژیانی خۆم دەھێنم . 

ھەرچەندە خەڵک لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان ھەوڵیاندا ئۆزۆن لە بڕیارەکەی پاشگەزبکەنەوە , بەڵام ئەو مکوڕ بوو لەسەر بڕیارەکەی و لەپەخشی راستەوخۆ کۆتایی بە ژیانی خۆی ھێنا . 

یاسین ئەحمەد 
سەرچاوە / سکای نیوز
 





ئەم هەواڵە 36370جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad