English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
داھاتووی ئیمری لەژێر ھەڕەشەدایە 
2017-10-24 [08:17 AM]

ZNA- ھەولێر 


 
ئۆنای ئیمری راھێنەری یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی پێگەی لە راھێنەرایەتی تیپەکەی لەق بووە و پێدەچێت لەماوەی داھاتوو لە کارەکەی دوور بخرێتەوە . 

بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی (١٠ سپۆڕتی) فەڕەنسی , ئەنتیرۆ ھینریکی بەڕێوەبەری وەرزشی یانەی پاریس سانجێرمان ھەوڵەکانی خۆی چڕکردۆتەوە بۆ ئەوەی راھێنەرێکی دیکە بدۆزێتەوە بۆ ئەوەی ببێتە شوێنگرەوەی ئۆنای ئیمری لە راھێنەرایەتیکردنی یانەی پاریسی . 

لەھەواڵەکە ھاتووە , ھینریکی دەیەوێت یانەکەی بۆند لەگەڵ یەکێک لە راھێنەرە بەتواناکانی وەک جۆزێ مۆرینیۆ یان ئەنتۆنیۆ کۆنتی مۆربکات , بەڵام ئەستەمە لەم قۆناغە بتوانێت یەکێک لەم راھێنەرانە رازی بکات بۆ ئەوەی بێنە یانەی پاریسی . 

لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە, ھینریکی ھەوڵدەدات لەوەرزی داھاتوو لیوناردیم جاردیم راھێنەری ئێستای یانەی مۆناکۆ بکاتە راھێنەری یانەی پاریس سانجێرمان . 

یاسین ئەحمەد
 





ئەم هەواڵە 934جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad