English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
خانمە نووسەر و شێوەکارێکی مەغریبی ماڵئاوایی لە ژیان کرد
2017-10-24 [11:00 AM]

هەولێر – ZNA


خانمە نووسەر و شێوەکاری مەغریبی، زەهرە زیزاوی، دوێنێ دووشەممە لە تەمەنی 77 ساڵیدا ماڵئاوایی لە ژیان کرد.

 

یەکێتیی نووسەرانی مەغریب، پەیامێکی سەرەخۆشیان لەمبارەیەوە بڵاوکردەوە و دڵتەنگی خۆیان بۆ کۆچی دوایی ئەو کەسایەتییە نیشاندا.

 

زیزاوی، لە ژانری چیرۆک، رۆمان، شیعر و گووتاری ئەدەبیدا بەرهەمی هەبووە، لە هەمانکاتتدا وەک شێوەکارێکیش ناوبانگی هەبوو و خاوەنی چەند بەرهەمێکی هونەرییە.

 

ئەو خانمە ناوەندێکی ئەدەبی لە دار ئەلبەیزا لە وڵاتەکەی دامەزراند کە بۆ ماوەی 15 ساڵ چالاکیی هەبوو.

 

زیزاوی، لە چەند فێستیڤاڵێکی عەرەبی و ئەوروپیدا بەشداربووە و بەرهەمکانی پێشکەشکردووە.

 

دیارترین بەرهەمەکانی، کۆمەڵە چیرۆکی "ئەوەی بوو!"، "تەنها نیو رۆژ"، "تەنها چیرۆکێک" و "ئافرتان لەسەر هیڵێکی شکاو" و چەند بەرهومێکی دیکەی ئەدەبی.

 





ئەم هەواڵە 1096جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
ژیانی خۆی کردە قوربانی سەرشێتیەک
خراپی لێ قەوما
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad