English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
شۆفێرێك له‌سه‌ر ئه‌م به‌زمه‌ سزایه‌كی قورسیان دا
وێنه‌ی شۆفێره‌كه‌
2017-10-25 [12:45 PM]

​ZNA – هه‌ولێر


پۆلیسی كه‌نه‌دا سزای مادی ئه‌و شۆفێرانه‌ ده‌دات كه‌ به‌ ده‌نگی به‌رز گۆرانی لێده‌ده‌ن له‌كاتی شۆفێری كردندا.

كه‌نالی (CTV News) بڵاوی كرده‌وه‌ ، هاوولاتیه‌كی كه‌نه‌دی له‌ یه‌كێك له‌ شه‌قامه‌كانی شاری مۆنتریال له‌كاتی لێخورینی ئۆتۆمبێل ده‌نگی ته‌سجیله‌كه‌ی به‌رز بوو، له‌و كاته‌دا پۆلیس رایده‌گرێت و سزای مادی شۆفێره‌كه‌ی دا به‌ 149 دۆلار.

به‌رپرسێكی پۆلیسی شاره‌كه‌ گووتی: ئێمه‌ به‌هۆی گۆرانی سزای ئه‌و كه‌سه‌مان نه‌داوه‌ به‌ڵكو به‌هۆی ده‌نگی به‌رز بووه‌ ، ئه‌وه‌ش پێچه‌وانه‌ی یاسایه‌ له‌ شوێنه‌ گشتیه‌كان.

شۆفێره‌كه‌ چیرۆكه‌كه‌ ده‌گێرێته‌وه‌ و ده‌ڵێت: له‌كاتی لێخوڕینی ئۆتۆمبێله‌كه‌مدا چوار پۆلیس رایانگرتم و پرسیاریان لێكردم هۆكاری چیه‌ ده‌نگی ته‌سجیله‌كه‌ت به‌رزه‌، منیش بۆم روونكردنه‌وه‌ و گووتم، كارلێكم كردووه‌ له‌گه‌ل گۆرانیه‌كه‌ واته‌ چومه‌ته‌ دونیای مۆسیقایه‌كه‌.

 

هه‌روه‌ها گووتی : سه‌یرم دێت ئه‌و سزا قورسه‌یان به‌سه‌ر سه‌پاندم ده‌بوایه‌ دادگا ئه‌وسزایه‌م بدات نه‌وه‌ك پۆلیس.
 

و/جه‌نگاوه‌ر

س/ڤیستی رو





ئەم هەواڵە 10804جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad