English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پزیشكێك :پێویستی و سه‌رچاوه‌كانی ڤیتامین (دی) بۆ منداڵی ساوا
2017-10-25 [01:24 AM]

هه‌ولێر - ZNA


د.مروان مجید عەلی پسپۆری نەخۆشیەکانی مندالان : ڤایتامین D یەکێکە لە ڤایتامینە لە چەوریە تواوەکان و ھانی مژینی کالیسیۆم و فسفۆر دەدات لە ریخۆلە ، بۆ بە ھێزکردنی ددان و ئێسک بەسوودە ، وە گەلێک سوودی تر .

ھەلبەتە منداڵ (ھەروەھا گەورەکانیش) لە ٢ سەرچاوە ڤیتامین D وەردەگرن :-

١- رۆژ : پێستی مرۆڤ بە یارمەتی رۆژ ڤیتامین D دروست دەکات ( سەرچاوە سەرەکیەکەیە).

٢- خۆراک : وەکو زەردێنەی ھێلکە ، ماسی قەلەو، کوارگ - قارچک - ، شیری قووتی .

کێ پێویستی بە ڤیتامین D یە؟

١- ئەو دایکانەی کە بە نیازن تەنیا شیری خۆیان بە منداڵەکانیان بدەن ئەوا پێویستە قەترەی ( ڤیتامین D ) یان پێبدەن بە بڕی ٦٠٠ وەحدە ھەموو رۆژێک .

٢- ئەو مندالانەی شیری قووتی و شیری دایکیان دەخۆن ، بەلام ئەگەر شیری قوتو کەمتر لە ٥٠٠ مل بخوات لە رۆژێک ئەوا پێویستی بە ٢٠٠ وەحدە ڤیتامین D ھەیە.
 





ئەم هەواڵە 4612جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad