English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
یاریزانانی بەرشەلۆنە کۆتینھۆیان ناوێت 
2017-10-25 [03:29 AM]

ZNA- ھەولێر 


لەگەڵ ئەوەی دەنگۆی ئەوە ھەیە لە ماوەی گواستنەوەی زستانە یانەی بەرشەلۆنە بۆند لەگەڵ یاریزان فیلیپ کۆتینھۆ مۆردەکات, بەڵام چەند یاریزانێکی دیاری یانەی بەرشەلۆنە لە دژی ھاتنی ئەو یاریزانەن .. 

بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی دەیلی ئێکسپرێسی ئینگلیزی , ھەریەکە لە یاریزانان ئەندریس ئینێستا و ئیڤان راکیتیچ لە دژی ھاتنی فیلیپ کۆتینھۆن بۆ یانەی بەرشەلۆنە . 

لەھەواڵەکە ھاتووە، ئینێستا پێی وایە یانەی بەرشەلۆنە چەند یاریزانێکی بەتوانای ھەیە لەھێلی ناوەڕاست وەک سێرجیۆ رۆبێرتۆ و دینیس سوارێز و ئەندرێ گۆمێز و راکیتیچ و پێویستی بە کۆتینھۆ نابێت . 

لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە , راکیتیچ ترسی لەوە ھەیە بە ھاتنی کۆتینھۆ بۆ یانەی بەرشەلۆنە ببێتە یەدەگ و دەرفەتی یاری کردنی کەم بێتەوە . 

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 1162جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad