English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
رووسییەکان پێشوازییەکی بەرچاویان لە "ماتیلدا" کرد
2017-10-25 [01:00 AM]

هەولێر – ZNA


فیلمی سینەمایی "ماتێلدا" لە هۆڵی سینەمای ئۆکتۆبەر لە مۆسکۆی پایتەختی رووسیا نمایشکرا و پێشوازییەکی بەرچاوی لێکرا.

 

ئەم بەرهەمە دوێنێ سێشەممە، یەکەم نمایشی تایبەتی بەڕێوەچوو و ناوەڕۆکەکی باس لە قەیسەری لاوی رووسی، نیکۆلای دووەم و خۆشەویستەکەی دەکات.

 

لە نمایشەکەدا ژمارەیەک لە کەسایەتیی سیاسی، هونەری و رۆشنبیری ئامادەبوون و سەرسامی خۆیان بە فیلمەکە نیشاندا.

 

لە کاتی نمایشکردنی فیلمەکدا، 60 پۆلیس لە نزیک سینەماکەدا بڵاوەیان پێکرابوو، لە ئەگەری هەر هەڕەشەیەکی چاواڕواننەکراودا.

 

نمایشی فیلمەکە لە تەواوی سینەماکانی مۆسکۆ، لە 26 ئەم مانگە دەستپێدەکات و دواتر لە ژاپۆن، ئەمریکا، سربیا، ئەڵمانیا، بولگاریا، تایوان و چەند وڵاتێکی نمایشدەکرێت.

 

فیلمەکە لە دەرهێنانی دەرهێنەری ئالێکسی ئۆچیتیلە و بەهۆی ناوەڕۆکەکەیەوە، کڵێسای ئۆرسۆدۆکسی رووسی توڕە کرد و داوای کرد رێگە لە نمایشکردنی فیلمەکە بگیرێت.

 





ئەم هەواڵە 2695جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
ژیانی خۆی کردە قوربانی سەرشێتیەک
خراپی لێ قەوما
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad