English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
داعش ھەڕەشە لە میسی دەکەن 
2017-10-25 [06:12 AM]

ZNA- ھەولێر 


 
رێکخراوی تیرۆرستی داعش ھەڕەشە لە ئەستێرەی بەناوبانگی تۆپی پێی جیھانی لیونێل میسی دەکەن وەک بەشێک لەھەڕەشەکانیان لە مۆندیالی ٢٠١٨ رووسیا . 

بەپێی ھەواڵێکی پێگەی سکای نیوز ، لایەنگرانی رێکخراوی تیرۆرستی داعش ھەڕەشە لەوە دەکەن کە مۆندیالی رووسیا بە سەلامەتی تێناپەڕێت و چەندین کردەوەی تیرۆرستی تێدا ئەنجامدەدەن. 

لەھەواڵەکە ھاتووە , لەپاڵ ھەڕەشەکانیان لە مۆندیالی رووسیای ٢٠١٨ , لایەنگرانی داعش ھەڕەشە لە باشترین یاریزان جیھان لیونێل میسی دەکەن , ئەویش بەبڵاوکردنەوەی پۆستەریکی میسی کە لەچاوەکانی خوێن دێتە خوارێ. 

لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە ، ئامانجی سەرەکی لایەنگرانی داعش لەم کارانە ئەوەیە ترس و دڵەراوکێ بخەنە نێو دڵی ھاندەران  بۆ ئەوەی لە یارییەکانی مۆندیالی ٢٠١٨ رووسیا ئامادە نەبن . 

 

یاسین ئەحمەد 
سەرچاوە سکای نیوز
 





ئەم هەواڵە 4900جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
سەیرترین رووداوەکانى ھاتووچۆ
كوشتنی به‌رێوه‌به‌ری پاسه‌پۆرتی پارێزگای بابل
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad