English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
"Project One" ئۆتۆمبێلە سەرسوڕهێنەرەکەی مێرسیدسە
2017-10-25 [08:03 AM]

هەولێر – ZNA


کۆمپانیای مێرسیدس، بەرهەمێکی نوێی خۆی خستەڕوو کە گشت ئەو پێشکەوتنانە لەخۆدەگرێت کە تاوەکو ئێستا ئەو کۆمپانیا ئەڵمانیاییە پێیگەیشتووە.

 

ئۆتۆمبێلەکە بەناوی "Project One"یە و تایبەت بۆ پێشبڕکێی "فۆرمەلە وەن" دروستکراوە و خێراییەکەی دەگاتە ١٠٠٠ کم لە یەک کاتژمێردا.

 

ئۆتۆمبێلەکە لەلایەن بەشی "AMG" لە کۆمپانیای مێرسیدس بەرهەمهاتووە کە ماوەی ٥٠ ساڵە ئەو بەشە کاری بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێلی ناوازە دەکات.

 

ئەو ئۆتۆمبێلە دەتوانێت خێراییەکەی لە ماوەی شەش چرکەدا، بگەیێنێتە ٢٠٠ کیلۆمەتەر لە یەک کاتژمێردا.

 

ئەم ئۆتۆمبێلە جگە لە بزوێنەرە ئاساییەکەی، دوو بزوێنەری دیەکیشی دەبێت کە هێزی ١٦١ ئەسپی هەیە و کار بۆ جوڵاندنەوە تایەکانی پێشەوەی ئۆتۆمبێلەکە دەدات.

 

ئەم ئۆتۆمبێلە توانای ئەوەی هەیە ٢٥ کم بە بزوێنەرە کارەباییەکان ببڕێت.

 

پێشبینی دەکرێت ٢٧٥ ئۆتۆمبێلی لەو مۆدێلە بەرهەمدێن و نرخی هەریەکەیان دوو ملیۆن و ٢٧٥ هەزار یۆرۆیە.

 





ئەم هەواڵە 2323جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad