English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەهێزترین پاسپۆرت لە جیهاندا
2017-10-25 [08:25 AM]

هەولێر – ZNA


لیستی بەهێزترین پاسپۆرت لە جیهاندا بڵاوکرایەوە و وڵاتێکی کیشوەری ئاسیا لە پلەی یەکەمدایە.

 

سەنگاپوورە کە وڵاتێکی بچووکە لە کیشوەری ئاسیا، ناوبانگییەکی گەورەی لە جیهاندا لە چەندین بواردا بۆ خۆی مسۆگەر کردووە، ئەمجارەیان بووە خاوەنی بەهێزترین پاسپۆرت لە جیهاندا.

 

دانیشتوانی ئەو وڵاتە کە ژمارەیان سێ ملیۆن و ٤٠٠ هەزار کەسە، لەرێگەی پاسپۆرتەکەیانەوە دەتوانن سەردانی ١٥٩ وڵات بکەن، یان بەبێ وەرگرتنی ڤیزا، یاخود لەرێگەی وەرگرتنی ڤیزا لە کاتی گەیشتن بۆ وڵاتەکە.

 

وڵاتی سوید لە پلەی دووەمدا هات و لە پلەی سێیەمیش وڵاتی کۆریای باشوور دێت.

 

پاسپۆرتی ئەمریکی لە پلەی شەشەمدا دێت و ئەفغانستانیش لە پلەی کۆتاییدا دێت چونکە دانیشتوانی ئەو وەڵاتە تەنها دەتوانن سەردنی ٢٢ وڵات بکەن.

 

پێشتر ئەڵمانیا خاوەنی بەهێزترین پاسپۆرت بووە لە جیهاندا.





ئەم هەواڵە 10459جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
مارێک ئافرەتێک قووت دەدات , تکایە سەرووی ١٨ ساڵ
یەکەم جارە ماسی لەم شێوەیە ببیندرێت
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad