English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کلاسیکۆی ئیتالیا و چه‌ند زانیاریه‌ك
2017-10-28 [11:18 AM]

ZNA- هه‌ولێر


کلاسیکۆی ئیتالیا لەنێوان ھەردوو یانەی ئەیسی میلان و یوڤێنتوس وەک دوا دەرفەت دەبێت بۆ ڤیچێنزۆ مۆنتێلا، راھێنەری یانەی میلان بۆ مانەوە لە پۆستی راھێنەرایەتی یانەکەدا و ھەڕەشەیەکی جددیشە لەسەر ماسیمیلیانۆ ئالێگری، راھێنەری یوڤێنتوس.

ئەمڕۆ میلان لەگەڕی ١١ی سێریا ئەی کاتژمێر ٧:٠٠ لەنێو یاریگەی سانسیرۆ میوانداریی یوڤێنتوس دەکات لە بەھێزترین و سەرنجڕاکێشترین یاریی ئەم گەڕەی خولەکەدا و ئەنجامی یارییەکە رەنگە زۆر ھاوکێشە بگۆڕێت.
میلان لە ١٠ یاریی رابردوودا ٥ یاریی بردووەتەوە، لە یارییەکەدا یەکسانبووە و ٤ یاریی دۆڕاندوو، گەڕی رابردووش دوای شەش یاری یەکەم سەرکەوتنی بەدەستھێنا کاتێک ٤-١ لە کیێڤۆ ڤیرۆنای بردەوە و ئێستا بە کۆکردنەوەی ١٦ خاڵ لە پلەی ھەشتەمی ریزبەندە و لە ئەگەری دۆڕانی لەم یارییە گرنگەی ئەمڕۆدا بەبێ ھیچ دوو دڵییەک مۆنتێلا لە پۆستی راھێنەرایەتی یانەکە دووردەخرێتەوە، کەواتە چارەنووسی راھێنەرەکە بەندە بە ئەنجامی یارییەکەوە.

ھەرچی یوڤێنتوسی پاڵەوانی وەرزی رابردووی خولەکەیە، سەرەرای ئەوەی لە پلەی سێیەمی ریزبەندە، بەڵام ئەنجامی ئەم یارییە کاریگەری نەرێنیی لەسەر داھاتووی ماسیمیلیانۆ ئالێگری، راھێنەری یانەکە دەبێت، بەتایبەت ئەگەر لە یارییەکەدا دۆڕان، چونکە یوڤێ ئێستا دوای ١٠ گەڕ بەبردنەوەی ٨ یاری، یەکسانبوونی لە یارییەکدا و دۆڕانی لە یەکێکی دیکەدا بە کۆکردنەوەی ٢٥ خاڵ لە پلەی سێیەم و دەیەوێت ھەرچی زووە خۆی بگەیێنێتەوە پێشەنگی ریزبەندی خولەکە، لەکاتێکدا بەھۆی بەھێزی ناپۆلی و ئینتەرمیلان لەم وەرزەدا رەنگە ئەوە شتێکی ھێندە ئاسان نەبێت.

ئەیسی میلان و یوڤێنتوس لەسەرجەم پاڵەوانێتییەکاندا ٢٢٣ یارییان بەرامبەر یەکدی ئەنجامداوە، یوڤێ ٨٤ یاریی بردووەتەوە، ئەیسی میلان لە ٦٦ یارییدا سەرکەوتنی بەدەستھێناوە و ٧٣ یاریش بەیەکسانبوون کۆتاییھاتووە.

لە خولی سێریا ئەی ئیتاڵیا ھەردوو یانە ١٦٤ یارییان بەرامبەر یەکدی ئەنجامداوە، یوڤێنتوس لەوەشدا زۆرترین یاریی بردووەتەوە کە ژمارەیان ٦١ یارییە، میلان لە ٤٩ یارییدا سەرکەوتووە و ٥٤ یاریش بەیەکسانبوون کۆتاییھات.

یاریی ئەمڕۆی نێوان ئەو دوو یانە لە کاتێکدایە کە لە سێ یاریی رابردوودا میلان نەیبردووەتەوە، دوو یاریی دۆڕاندووە و لە یارییەکیشدا یەکسانبووە، بەڵام ھاوینی رابردوو گۆڕانکارییەکی زۆری ئەنجامداوە لە پێکھاتەکەیدا، یارییەکە لەنێو یاریگەی خۆیەتی و چارەنووسی راھێنەرەکەش پەیوەستە بە ئەنجامی یارییەکەوە، لەبەرئەوە پێدەچێت میلان ھەموو شتێک بکات بۆ بردنەوەی سێ خاڵی یارییەکە و زیاتر ھەڵکشان بۆ پلەکانی پێشەوەی ریزبەندی خولەکە.

رووداو





ئەم هەواڵە 679جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
ژیانی خۆی کردە قوربانی سەرشێتیەک
خراپی لێ قەوما
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad