English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دوای پێنج مانگ لە وونبوونیان دوو کچ لە نێو زەریا رزگارکران 
2017-10-28 [04:12 AM]

ZNA- ھەولێر 


لەوانەیە ھەندێک جار ئەو چیرۆکانەی لەنێو فیلمەکان دەیبینین لە راستیدا روویدابێت , بەتایبەتی دوای ئەوەی ھێزە دەریاییەکانی ئەمەریکا دوو کچیان لەنێو زەریای ھێمن رزگار کرد کە بۆ ماوەی پێنج مانگ  وون ببوون . 

ھەریەکە لە جینیفەر ئیبیل و تاشا فۆیابا لە بەھاری رابردوو بە کەشتیەکەیان لە دوور گەکانی ھاوای بەرێکەوتن بۆ ئەوەی بگەنە دوورگەکانی تاھیتی . 

دوای ماوەیەک و لە ٣٠ ئایاری رابردوو ماشێنی کەشتیەکەیان تێک دەچێت , ئەوانیش بڕیاردەدەن بە چارۆگە دارەکەیان لەگەشتەکەیان بەردەوام بن . 

دوای ئەوەی لە وادەی خۆیان ناگەنە شوێنی مەبەست لەرێگە لاسلکیەوە پەیامی ئاگادار کردنەوە دەنێرن , بەڵابەھۆی ئەوەی کەشتیەکەیان لە رێرەوی خۆی دوور کەوتبووە , ھیچ کەشتیەک یا بنکەیەکی فریاگوزاری گوێی لە پەیامەکانیان نابێت و لەنێو زەریا وون دەبن . 

دوای تێپەڕبوونی نزیکەی پێنج مانگ بەسەر وونبونییان کەشتیەکی چارۆگەداری تایوانی لە دووری ١٥٠٠ کم لە باشووری رۆژئاوای ژاپۆن دەیانبینێت  و ھەواڵ بە بنکەی ئەمەریکی لە دوورگەی گوام دەدەن . 

بنکەی دەریایی ئەمەریکا لە دوورگەی گوام بەخێرایی تیمێک رەوانە دەکەن بۆ رزگار کردنی ئەو دوو خانمە . 
جینیفەر و تاشا دەڵێن کە سەگەکەشیان لەگەڵ بووە دەڵێن : ھۆکاری سەرەکی رزگاربوونمان بۆ ئەوە دەگەرێتەوە کە خۆراکێکی زۆرمان پێبوو و ئامێری پاککردنەوەی ئاومان کاری خۆی دەکرد . 

 

یاسین ئەحمەد 
سەرچاوە / سکای نیوز 
 





ئەم هەواڵە 16333جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
مارێک ئافرەتێک قووت دەدات , تکایە سەرووی ١٨ ساڵ
یەکەم جارە ماسی لەم شێوەیە ببیندرێت
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad