English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دالکورد بە لۆگۆ و ئاڵای کوردستانەوە گەیشتە خولی پلە نایابەکانی سوێد
2017-10-28 [05:38 AM]

ZNA- ھەولێر 


یانەی دالکورد، بۆ یەکەمجار لە مێژوودا  گەیشتە خولی پلە نایابەکانی سوێد ناسراو بە (ئەلسڤانسکان) کاتێک ئەمڕۆ لەنێو یاریگە و ھاندەرانی  بە گۆڵێکی بێوەڵام لە  یانەی گایس گۆتێنبێرگی بردەوە .

یارییەکە لەنێو یاریگەی دۆمنارڤسڤالنی تایبەت بە دالکورد لەگەڕی ٢٩ی خولەکەدا ئەنجامدرا، دالکورد بە یەکسانبوونیش لە یارییەکەدا بۆ یەکەمجار لەمێژوودا دەگەیشتە  خولی پلە نایابی سوێد ،  بەڵام لە گێمی دووەمی یارییەکە راوێژ لاوان  بە گۆڵێک تۆڕی گایسی ھەژاند و  ھاندەرانی نێو یاریگەی ھێنایە جۆش و خرۆش و ناوبژیوانیش بەو تەنیا گۆڵە  یارییەکەی لە بەرژەوەندی دالکورد بە کۆتا ھێنا و بە فەرمی یانەکە بە لۆگۆ و ئاڵای کوردستانەوە گەیشتنی  بۆ وەرزی داھاتوو یانە نایابەکانی سوێد  مسۆگەر کرد.

لە ریزەکانی دالکورد پێشرەو عەزیزی، کوردی رۆژھەڵاتی کوردستان کاپتنی یانەکەیە، راوێژ لاوان و رێوان ئەمینیش دوو یاریزانی دیکەی کوردی نێو ئەو یانەیەن، ئەمە جگە لەوەی یاریدەدەری راھێنەری یانەکەش کە ئەمیر ئازرەفشانە کوردی رۆژھەڵاتی کوردستانە.

سەرچاوە / رووداو 
 





ئەم هەواڵە 1702جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad