English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
جۆرج مایکل لە دوای مردنیشی لە پلەی یەکەمدایە
2017-10-28 [02:46 AM]

هەولێر – ZNA


جۆرج مایکل، گۆرانیبێژی پۆپی بەریتانی کە بەشای پۆپی بەریتانیا دەناسرێت، لە دوای مردنیشی پێشوازیەکی گەرم لە بەرهەمەکانی دەکرێت.

 

ئەلبومێکی ئەو گۆرانیبێژە کە بەناوی "لیسن ویز ئاوت بریجدیس"ـە و بە دابەشکردنێکی نوێ بڵاوکراوەتەوە، لەم هەفتەیەدا لە پلەی یەکەمی لیستی ئەلبومە پڕفرۆشەکانی ئەمریکای باکووردا هات.

 

ئەم بەرهەمە بە دووەم ئەلبومی ئەو گۆرانیبێژە دەناسرێت لە دوای جیابوونەوەی لە گروپی "وام" کە زیاتر لە هەشت ملیۆن کۆپیی فرۆشرا.

 

بڵاوکردنەوەی ئەم بەرهەمە موزیکییە لە کاتێکدایە کە فیلمێکی دیکۆمێنتاریش لەبارەیەوە بڵاوکراوەتەوە.

 

مایکل لە 1963 لە باوکێکی یۆنانی و دایکێک بەریتانی لە دایکبووە و لە 25 دیسێمبەری 2016 لە تەمەنی 53 ساڵیدا ماڵئاوایی لە ژیان کرد.





ئەم هەواڵە 898جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad