English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەنجلینا جولی داوایەک ئاراستەی هاوژینی پێشووی دەکات
2017-10-28 [08:48 AM]

هەولێر – ZNA


سەرچاوەیەک ئاشکرای کردووە، خانمە ئەکتەری سینەمایی، ئەنجلینا جولی، داوایەکی ئاراستەی براد پێتی هاوژینی پێشوو کردووە و لە چاوەڕوانی وەڵامدایە.

 

جولی داوای لە پێت کردووە کە لەگەڵ منداڵەکانیاندا بەشداری لە ئاهەنگی هالۆیندا بکات، بەڵام تاوەکو ئێستا پێت وەڵامی نەداتەوە، چونکە بە گوتەی هەمان سەرچاوە، پێت بەرنامەی دیکەی بۆ ئەو رۆژە بۆ منداڵەکانی داناوە.

 

نووسەری ئەمریکی، ئیان هالبیرین، پێشتر ئاشکرای کردبوو، لەماوەی چەند هەفتەی رابردوودا، جولی و پێت لە شاری بڤرلی هیلز یەکتر بینراون پێکەوە گریاون.

 

پێت لە خواردنەوەی کهولییەکان دوورکەوتووەوە، ئەمەش وایکردووە، جولی مامەڵەی جیابوونەوە لە دادگا رابگرێت.

 

جولی بەهۆی ئاڵوودەبوونی پێت بە خواردنەوە کهولی و ماددەی هۆشبەر و مامەلەی خراپی لەگەڵ منداڵەکانی، داوای جیابوونەوەی کرد.

 

جولی بەم دواییە لە دوای جیابوونەوەی لە ئەکتەری سینەمایی براد پێت، لە چاوپێکەوتنێکدا باس لە ژیانی لە دوای قۆناغی جیابوونەوە دەکات.

 

جولی ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە، ئەمساڵ ساڵێک سەخت بوو بۆ من و لە دوای جیابوونەوەی کاتی ناخۆشی بەسەربردووە.

 

ئەو ئەکتەرە جیهانییە لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ گۆڤاری فانیتی ڤێر، ئاشکرای کردووە، ئەو ئێستا هەست بە ئاسوودەیی دەکات، بەتایبەت لە دوای ئەوەی ماڵی خۆی بۆ خانوویەکی دیکە گواستەوە.

 

جولی هیوای ئەوەش دەخوازێت، خێزانەکەی کاریگەری جیابوونەوەکەی بەسەرەوە نەمێنێت.

 

ئەو ئەکتەر و دەرهێنەرە سینەماییە، هەر لەو چاوپێکەوتنەیدا ئاماژەی بۆ ئازایەتی منداڵەکانی کرد لە رووبەڕبوونەوەی ئەو رووداوانەی بەسەر خێزانەکەیاندا هات.

 

لەبارەی باری تەندروستییەوە ئاشکرای کرد، ئەو دووچاری پاڵەپەستۆی خوێن بووە، جگە لە نەخۆشییەک کە بە ئیفلیجی بێل ناسراوە کە دەبێتەوە هۆکاری ئەوەی ماسولکەکانی دەموچاوی لە کار بکەوێت.

 

هەروەها ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە، موی سپی لە قژیدا دەرکەوتووە و دووچاری وشک پێستی بووە.

 

لەبارەی ژیانی رۆژانەیەوە، گوتی "ماوەی نۆ مانگە هەوڵدەدەم کارەکانم وەک خانمێکی ماڵ ئەنجام بدەم، پاشماوەی سەگەکان پاکدەکەمەوە، قاپ و قاچاخ دەشۆم و ئێواران چیرۆک دەخوێنمەوە، بەم کارەش هەست بە باشتربوون دەکەم".

 

روونیشیکردەوە "بەردەوام هەستم بە ترس دڵەڕاوکێ کردووە بۆ دایکم، بۆیە نامەوێت منداڵەکانم بۆ من لە دڵەڕاوکێدا بن. بە باشتری دەزانم کە لە کاتی خۆشوشتن بگریم نەوەک لەبەرچاویان، دەبێت ببینن کە هەموو شتێک باشە، ئەگەر چی من بڕاوم بەمە نییە".

 

ئەنجلینا جولی، بەهۆی ترسی لە تووشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجە، دوو نەشتەرگەری ئەنجامداوە، یەکەمیان بڕینەوەی مەمکانی بوو، دووەمیشیان دەرهێنانی هێلکەدانی.

 

لە دوای ئەم دوو نەشتەرگەرییە، کێشی ئەو خانمە ئەکتەرە بەردەوام بوو لە دابەزین و لاوازییەکی زۆری پێوە دیاربوو و پێت رایگەیاندبوو، کێشی جولی گەیشتووەتە 35 کیلۆ گرام.

 

ئەنجلینا جولی لە 4 یۆنیۆی 1975 لە لۆس ئەنجلۆس لە ئەمریکا لە دایکبووە، لە چەندین فیلمی سینەماییدا رۆڵی سەرەکی گێڕاوە و خاوەنی سێ خەڵاتی گۆلدن گلۆب و خەڵاتێکی ئۆسکارە و چەندین جار وەک کاریگەرترین ژنی جیهان دەسنیشانکراوە.

 

جگە لە دنیای سینەمادا، لە بواری خێرخوازیدا کاردەکات و وەک باڵیۆزی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پرسی پەنابەران چالاکیی ئەنجامدات، دووجار بە مەبەستی بینینی پەنابەران، سەردانی باشووری کوردستانی کردووە.

 

جولی و پێت ماوەی چەند ساڵێک بەیەکەوە ژیان و لە ساڵی 2014ـدا بە فەرمی ژیانی هاوژینیان پێکهێنا، ئێستا خاوەنی شەش منداڵن، سێ لەو منداڵانە هی ئەوان نین و لەخۆیان گرتوونە.   

 

 





ئەم هەواڵە 4159جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad