English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ڤیدیۆ.. یۆڤانتۆس به‌ ڕابه‌رایه‌تی هیگواین میلانی تێكشكاند
2017-10-29 [11:53 AM]

ZNA- ھەولێر


لەیارییەکی ھەفتەی ١١ی خولی یانەکانی ئیتاڵیا، یانەی میلان لەسەر یاریگای سان سیرۆ میوانداری یانەی یۆڤانتۆسی کرد.

تایمی یەکەمی یارییەکە بەگۆڵێکی گۆنزالۆ ھیگواینی ئەرژەنتینی بەسودی یۆڤانتۆس کۆتایی ھات، ئەو گۆڵەش گۆڵی ژمارە ١٠٠ی کوڕە ئەرژەنتینییەکە بوو لە خولی ئیتاڵیادا کە ٧١یان بەدرێسی ناپۆلی و ٢٩یان بەدرێسی یۆڤییەوە تۆمارکراوە.

لەتایمی دووەمدا ھیگواین جارێکی دیکە تۆڕی گۆڵی میلانی بەسەرکردەوەو لەخولەکی ٦٣دا خانمە پیرەکەی کردە خاوەنی گۆڵی دووەم و یاریەکەشیان بەو دوو گۆڵە بردەوە.

یۆڤانتۆس بە ٢٨ خاڵ و بەشێوەیەکی کاتی بۆ پێشەنگی خولەکە سەرکەوت و میلانیش بە ١٦ خاڵ لە پلەی ھەشتەمدایە.





ئەم هەواڵە 292جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
ژیانی خۆی کردە قوربانی سەرشێتیەک
خراپی لێ قەوما
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad