English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
به‌په‌له‌...داعش هەڕەشەی سەربڕینی مێسی و نێیمار دەکات
2017-10-29 [12:30 PM]

ZNA- ھەولێر


بەر لە چەند مانگێک لە دەستپێکی مۆندیالی ڕوسیا، ڕێکخراوی تیرۆریستی توندڕەوی داعش جارێکی دیکە ھەڕەشەی لە مێسی کرد و ئەمجارە ھەڕەشەکە نێیمار جۆنیۆری ئەستێرەی بەڕازیلی یانەی پاریس سان جێرمانیشی گرتوەتەوە.

ماڵپەڕی(gaol) ئاماژەی کردوە کە ڕێکخراوی تیرۆیستی توندڕەوی جارێکی دیکە بە شێوەیەکی دیکە ھەڕەشەی لە مێسی کردوە و ئەمجارە وێنەیەکی باوکردوەتەوە، کە تێیدا مێسی سەری پەڕیوە و نێیمار جۆنیۆریش دەست بەسەرە و دەگریت و چاوەرێی مردن دەکات، ڕێکخراوەکە لە ژێر وێنەکە پەیامێکی نووسیوە تێیدا ھاتوە” ھیچ کاتێک بە ئاشتی و ئارامی ژیان بەسەر نابەن، تا ئێمە لە وڵاتی ئیسلامی بمێنین”.

سەبارەت بەو ھەڕەشە تازەیەی داعش باڵیۆزی ئارجەنتینی لە ڕوسیا ڕایگەیاند کە متمانەی تەواوی بە حکومەتی ڕوسیا ھەیە کە بتوانێت بە باشترین شێوە و بێ کێشە ئەو پاڵەوانێتییە لە ھەموو لایەنێک بە تایبەتی ئەمنی بە سەرکەوتوویی ئەنجام بدات.

ئاشکرایە کە داعش ھەفتەی ڕابردوو ڕایگەیاندبوو، کە ھەموو ھەوڵی دەخاتە گەڕ بۆ ئەوەی مۆندیالی ڕوسیا لە ھاوینی ٢٠١٨ تێک بدات، ھەروەھا ھەڕەشی کوشتنی لە ئەستێرەی ئارجەنینی لیۆنێل مێسی کرد.

 

یاریگا





ئەم هەواڵە 589جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
یەکەم رووداوی ھاتووچۆی ئافرەتان لە سعودییە
مارێک ئافرەتێک قووت دەدات , تکایە سەرووی ١٨ ساڵ
یەکەم جارە ماسی لەم شێوەیە ببیندرێت
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad