English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
عێراق دژی سه‌ربه‌خۆیی كه‌ته‌لۆنیاشه‌
2017-10-29 [12:38 PM]

ZNA- هه‌ولێر


وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند: "بەداخەوەن کە دەسەڵاتدارانی کەتەلۆنیا سەربەخۆییان لە ئیسپانیا راگەیاندووە".

لە بەیاننامەیەکی وەزارەتی دەرەوەی عێراقدا ھاتووە "راگەیاندنی جیابوونەوەی تاکلایەنەی کەتەلۆنیا پێچەوانەی بنەماکانی دەستووری ساڵی ١٩٧٨ـی ئیسپانیایە".

ئاماژەیان بەوەشکردووە "ئەگەری ھەیە ئەو بڕیارە ئارامی و پێکەوە ژیانی ئاشتیانە لە شانشینی ئیسپانیا بخاتە مەترسییەوەو دیموکراسیەت لەق بکات".

وەزارەتی دەرەوەی عێراق، ئامۆژگاریی کەتەلۆنییەکان دەکات و داوایان لێ دەکات "دان بەخۆدا بگرن و پابەندی دەستوور و یەکپارچەیی و سەروەریی ئیسپانیا بن".

ھەروەھا دەڵێت: "بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئەو کێشانە کە یەکپارچەیی و دیموکراسییەتی کردووەتە ئامانج، ئێمە ھاوشانی حکومەت و گەلی ئیسپانیا دەوەستینەوە".

رۆژی ھەینی رابردوو ٢٧/١٠/٢٠١٧ کەتەلۆنیا پاش کەمتر لە مانگێک لە ئەنجامدانی ریفراندۆم، سەربەخۆیی راگەیاند.





ئەم هەواڵە 1414جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
گەنجێک ئافرەتێک لە مردن رزگار دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad