English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پزیشكێك : نیشانە مەترسیدارەکانی سەرئێشە
2017-10-29 [02:59 AM]

هه‌ولێر - ZNA



دکتۆر سروود نزار جرجیس دکتۆرا لە نەخۆشیەکانی مێشك و دەمار، له‌ لیدوانێكیدا بۆ ئاژانسی هه‌واڵی زاگرۆس باس له‌ جۆرو نیشانه‌مه‌ترسیداره‌كانی سه‌رئێشه‌ ده‌كات .

سەرئێشە دوو جۆرە:-

یەکەم:- ئەو سەرئێشانەی کە خۆیان نەخۆشین وەکو شەقیقە و سەرئێشەی هێشوویی .

دووەم: ئەو سەرئێشانەی کە نیشانەن بۆ نەخۆشی تر وەکو ماندوو بوون و هەوکردنی جیوبەکان و بەرزبوونەوە و نزم بوونەوەی فشاری خوێن و......هتد.


نیشانە مەترسیدارەکانی سەرئێشە:-

1. سەرئێشە لە تەمەنی ٥ ساڵی یان سەروو تەمەنی ٥٠ ساڵی.

2. سەرئێشەی لەناکاو واتا ماوەکەی کورت بێت و تازە بێت و درێژ خایەن نەبێت وە تووند بێت.

3. ئەو سەرئێشانەی کە ڕۆژ بەڕۆژ زیاد بکەن یان جۆرەکەی بگۆڕێت.

4. سەرئێشەکە نیشانەی تری مێشك و دەماری لەگەڵ دابێت وەکو لاوازی دەست و پێ یەکان یان سەرسووڕان، یاخوود نیشانەی تری لەگەڵ بێت وەکو ڕشانەوە یان هەڵامەت یان سەرئێشەکە نەخۆشەکە لەخەو هەڵسێنێت ئەوەندە تووند بێت.





ئەم هەواڵە 5347جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
گەنجێک ئافرەتێک لە مردن رزگار دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad