English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مان یونایتد لە پاریس راو دەکات 
2017-10-29 [03:03 AM]

ZNA- ھەولێر 


یانەی مانشستەر یونایتدی ئینگلیزی ھەوڵدەدات لەماوەی گواستنەوەی زستانە یاریزانێکی یانەی پاریس سانجێرمان بھێنێتە ریزەکانی . 

بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی دەیلی ستاری ئینگلیزی , جۆزێ مۆرینیۆ راھێنەری یانەی مانشستەر یونایتدی ئینگلیزی ھەوڵدەدات گرێبەست لەگەڵ یاریزان تۆماس مۆنییە بەرگریکاری لای راستی یانەی پاریس سانجێرمان مۆربکات. 

لەھەواڵەکە ھاتووە , دوای ئەوەی دانی ئالڤێس پەیوەندی بە یانەی پاریس سانجێرمان کرد , مۆنییە ھەلی یاریکردنی زۆر کەم بووتەوە و ئەمەش ھاندەرێکە بۆ ئەوەی بە بۆندی یانەی مانشستەر یونایتد رازی بێت . 

لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە ، مۆنییە دەیەوێت لەگەڵ ھەڵبژاردەی بەلجیکا بەشداری مۆندیالی روسیا بکات و ئەگەر ھەر لەکورسی یەدەگ بێت ئەوا ئەم ھەلەی کەمتر دەبێتەوە , لەبەر ئەمە بیر لەوە دەکاتەوە لەماوەی گواستنەوەی زستانە یانەی پاریسی جێبھێلێت . 

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 478جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
مارێک ئافرەتێک قووت دەدات , تکایە سەرووی ١٨ ساڵ
یەکەم جارە ماسی لەم شێوەیە ببیندرێت
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad