English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لەسەر گرتەیەکی ڤیدیۆیی کۆمپانیای ئەپل ئەندازیارێکی خۆی دەردەکات 
2017-10-29 [04:17 AM]

ZNA- ھەولێر 


 
کۆمپانیای ئەپڵ بۆ بەرھەمەکانی تەکنەلۆژیا لەسەر بڵاوکردنەوەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی کچی یەکێک لە ئەندازیارەکانی , ئەندازیارەکەی لەکارەکەی دوورخستەوە . 

برۆکی بیتەرسۆن کچی یەکێک لە ئەندازیارەکانی کۆمپانیای ئەپڵە چەند رۆژێک پێش راگەیاندنی (ئایفۆن X ) گرتەیەکی ڤیدیۆیی بڵاوکردەوە کە ئایفۆنێکی لەم جۆرەی ھەڵگرتووە و گرتە ڤیدیۆیەکەی لە پێگەی یوتیوب بڵاو کردوە . 

دوای بڵاوکردنەوەی گرتە ڤیدیۆیەکە بەرپرسانی کۆمپانیای ئەپڵ داوایان لە باوکی برۆکی کرد کە گرتە ڤیدیۆیەکە لە سەر یوتیوب لابەرێت بەلام تا رۆژی دواتر ئەم گرتە ڤیدیۆیە ھەر لە یوتیوب مایەوە و نزیکەی یەک ملیۆن کەس سەیریان کردبوو . 

کۆمپانیای ئەپڵ باوکی برۆکی لەکارەکەی دوور خستەوە چونکە وەک ئەندازیارێک پێش بڵاوکردنەوەی بەرھەمە نوێیەکەی نھێنیەکانی ئەم ئایفۆنە نوێیەی ئاشکرا کردوە و دانەیەکی داوەتە کچەکەی، ئەمەش پێچەوانەی یاساکانی کۆمپانای ئەپڵە. 

یاسین ئەحمەد 
سەرچاوە / سکای نیوز 
 





ئەم هەواڵە 18763جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad