English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سیلینا گۆمێز بەرهەمێکی نوێ بڵاودەکاتەوە
2017-10-29 [05:34 AM]

هەولێر – ZNA


کچە گۆرانیبێژی ئەمریکی، سیلینا گۆمێز، نوێترین بەرهەمی خۆی بەشێوەی دوێت بۆ هەوادارنی بڵاودەکاتەوە.

 

ئەم بەرهەمە هونەرییە، گۆرانییەکە کە لەگەڵ گۆرانیبێژ مارشیمێلۆ تۆمارکراوە.

 

ئەمە بۆ یەکەمجارە ئەو دوو گۆرانیبێژە پێکەوە کار بکەن و لە بەرهەمێکی هاوبەشدا دەربکەون.

 

سیلینا گۆمێز، بەم دواییە بەهۆی نەخۆشییەوە کەمتر چالاکی هەبووە و دەرکەوتووە، بۆیە بڕیارە فیلمێکی دیکۆمێنتاری لەبارەی ئەو قۆناغە لە ژیانیدا بەرهەمبێت.

 

هەر لەم فیلەمەدا تیشک دەخرێتە سەر هاوڕێ نزیکەکەی ئەو گۆرانیبێژە بەناوی رانسیا ریسا کە بەم دواییە گورچیلەیەکی خۆی بەخشییە گۆمێز.

 

گۆمێز بەهۆی ئەو نەخۆشییەوە بۆ ماوەیەک لە هۆگرانی دوورکەوتەوە و دوایین گۆرانیشی بەناوی "FETISH" بوو کە بەشێوەی ڤیدیۆکلیپ بڵاوکرایەوە.

 

هەرچەنە ئەو گۆرانیبێژە ئامادەکاری بۆ ڤیدیۆکلیپێکی دیکە دەکات، بەڵام پێدەچێت کار بۆ فیلمە دیکۆمێنتارییەکەی ئەم بەرهەمی دوابخات.

 

پێشتر پەیوەندی خۆشەویستی لە نێوان گۆمێز و گۆرانیبێژی کەنەدی، جاستن بیبەردا هەبوو، بەڵام دواتر پەیوەندی نێوانیان نەما و بووە جێی باسی میدیاکانی جیهان و بەشێک لە هەوادارانی هۆکاری نەخۆشییەکەی بەهۆی تێکچوونی ئەو پەیوەندییە بوو.

 

 





ئەم هەواڵە 1267جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad