English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بۆفۆن : یۆڤانتس ناچاری کردم واز لە تۆپی پێ بھێنم 
2017-10-29 [06:18 AM]

ZNA- ھەولێر 


جیانلویجی بۆفۆن گۆڵپارێزی یانەی یۆڤانتسی ئیتاڵی بڕیاریداوە دوای کۆتایی ھاتنی یارییەکانی مۆندیالی ٢٠١٨ رووسیا واز لە یاری تۆپی پێ بھێنێت . 

بۆفۆن لەساڵی ٢٠١٧ توانی نازناوی باشترین گۆڵپارێز بەدەست بھێنێت , لەچاوپێکەوتنێکی لەگەڵ تۆڕی سکای سپۆڕتی ئیتاڵی رایگەیاند : یۆڤانتس ناچاری کردم واز لە یاری تۆپی پێ بھێنم . 

ھەروەھا گووتیشی : من ئارەزووم دەکرد زیاتر لە نێو یاریگاکان بمێنمەوە , بەڵام مەرج نییە ھەموو شتەکان پەیوەست بن بەتۆوە , یانەکەم بڕیاریداوە بۆند لەگەڵ گۆڵپارێزێکی دیکە مۆربکات بۆ ئەوەی وەرزی داھاتوو جێگەی من بگرێتەوە , ئەمەش ھۆکارێکی سەرەکی دەبێت بۆ ئەوەی واز لە یاریکردن بھێنم . 

بۆفۆن راشیگەیاند : ئارەزوو دەکەم پێش وازھێنانم لە تۆپی پێ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس نازناوی چامپیۆنزلیگ بەدەست بھێنم و لەگەڵ ھەڵبژاردەی ئیتاڵیاش جارێکی دیکە جامی جیھانی بەرز بکەمەوە . 

یاسین ئەحمەد
 





ئەم هەواڵە 349جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
ژیانی خۆی کردە قوربانی سەرشێتیەک
خراپی لێ قەوما
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad