English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
عێراق به‌بڕیاره‌كه‌ی كه‌ته‌لۆنیا نیگه‌رانه‌
2017-10-29 [06:50 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

نیگەرانی وەزارتەكەیانی لە بارەی راگەیاندنی تاكلایەنەی بەرپرسانی كەتەلۆنیا بۆ جبابوونەوە لە ئیسپانیا نیشان دا و رایگەیاند كە عێراق پشتیوانی لە یەكێتی ئیسپانیا دەكات.

لە بەیاننامەیەكدا، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق، ئەحمەد مەحجوب رایگه‌یاند، وەزارەتی دەرەوەی عێراق نیگەرانە لە بارەی ئەوەی بەرپرسانی كەتەلۆنیا تاكلایەنە بڕیاری جیابوونەوەیان لە ئیسپانیا داوه‌ و ئەو كارە پێچەوانەی بنەماكانی دەستووری ئیسپانیایە.

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق وتیشی، لەوانەیە ئەو بڕیارەی بەرپرسانی كەتەلۆنیا ئاسایش و پێكەوەژیانی ئاشتیانە لەگەڵ پڕۆسەی دیموكراسی لە شانشینی ئیسپانیا بخەتە مەترسییەوە.

ئەحمەد مەحجوب روونشی كردەوە، وەزارەتی دەرەوەی عێراق داوای دان بەخۆداگرتن، هەروەها پابەندبوون بە دەستوور دەكات كە دەستەبەری پاراستنی یەكێتی و سەروەری ئیسپانیا دەكات.

روونی كرده‌وه‌، عێراق پاڵپشتی لە گەل و حكوومەتی ئیسپانیا دەكات بۆ رووبەڕبوونەوەی ئەو بەرنگارییەی كە یەكێتی ئەو وڵاتەی كردووەتە ئامانج.

رۆژی هەینی رابردوو پەرلەمانی كەتەلۆنیا بە شێوەیەکی تاكلایەنە جیابوونەوەی لە ئیسپانیا راگەیاند، ئه‌م بڕیاره‌ش به‌شێوه‌یه‌كی توند له‌لایه‌ن حكومه‌تی ئیسپانیاوه‌ ره‌تكرایه‌وه‌.





ئەم هەواڵە 1534جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad