English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەنابێلا شورا: بەرهەمهێنەرێکی سینەمایی دەستدرێژی سێکسی کردووەتە سەرم
2017-10-29 [10:18 AM]

هەولێر – ZNA


خانمە ئەکتەری سینەمایی ئیتاڵی، ئەنابێلا شورا، ئاشکرای دەکات، لەلایەن بەرهەمهێنەرێکی سینەمایی هۆلیوود دەستدرێژی سێکسیی کراوەتە سەر.

 

ئەو ئەکتەرە لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ رۆژنامەی "نیۆرکەر ئین واینستین" ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، هارڤی واینستن لە ساڵی ١٩٩٢ـدا هێرشی کردووەتە سەر ماڵەکەی لە نیۆیۆرک و دەستدرێژی سێکسیی کردووەتە سەر.

 

روونیشی کردەوە، لە ساڵانی رابردووش چەند جارێک دەستدرێژی کردووەتە سەر.

 

لەلایەکی دیکەوە ئەکتەری سینەمایی دارێل هانا، گوتارێکی بڵاوکردەوە کە واینستین دەستدرێژی سێکسی کردووەتە سەر.

 

گوتەبێژی ئەو بەرهەمهێنەرە سینەماییە رایگەیاندووە، ئەو دەستدرێژی سێکسی نەکردووەتە سەر هیچ کەسێک و هەموو ئەوە بەرێکەوتنی پێشوەختە بووە.

 

جگە لەو دوو ئەکتەرە، نزیکەی ٥٠ ئەستێرەی دیکەی سینەمای هۆلیوود ئاشکرایان کردبوو کە لەلایەن ئەو بەرهەمهێنەرەوە دەستدرێژی سێکسیان کراوەتە سەر، یەکێک لەوانەش ئەنجلینا جولی بوو.





ئەم هەواڵە 2914جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
خەونی ھەمو ئافرەتێک , کەسێکی ئاوای ھەبێت
ھەڵوێستێکی جوانی محەمەد سەڵاح
خاڵ بەدەستھێنان ئاوا دەبێت
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad