English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دادی یانکی گۆرانییەکی نوێی بڵاوکردەوە
2017-10-30 [11:00 AM]

هەولێر – ZNA


گۆرانیبێژی پۆرترۆریکی، دادی یانکی، لە دوای ئەو سەرکەوتنەی لە گۆرانیی "دیسپاسیتۆ"ـی بەدەستهێنا، گۆرانییەکی دیکەی نوێی بڵاوکردەوە.

 

گۆرانییە نوێیەکە بەرهەمێکی هاوبەشە لە نێوان یانکی و راپەری مەغریبی فراس مۆنتانا و لویس فانسی و دینا جاینە.

 

ئەم بەرهەمە لە چەند شارێکی وڵاتی مەغریب وێنەگیراوە و ئامانج لێی نیشاندانی لایەنی کولتووری و گەشتیاری ئەو وڵاتەیە.

 

ئەم بەرهەمە بەناوی "بۆم بۆم" لە دوای ئەوەی لە یۆتیۆب بڵاوکرایەوە و پێشبینی دەکرێت بەکارهێنەری زۆر بیسەری بن.

 

ڤیدیۆکلیپی گۆرانیی "دیسپاسیتۆ" ئێستا وەک پڕبینەرترین بەرهەم لەسەر تۆڕی یوتیوب دەناسرێت لە دوای ئەوەی پێش خاوەنی ئەو نازناوە کە گۆرانی "گانگهام ستایل" بوو، بکەوێت و زیاتر لە دوو ملیار بینەری هەبووە.





ئەم هەواڵە 991جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad