English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پزیشكێك : ئەو دەرمانانەی بێ پزیشك دەتوانی بەکاریان بهێنی
2017-10-30 [11:37 AM]

هه‌ولێر - ZNA



دکتۆر صلاح عبدالواحد سلێمان پسپۆڕی نەشتەرگەری قووڕگ و لووت و گوێ ، له‌ لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی هه‌والی زاگرۆس روونكردنه‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌و ده‌رمانانه‌ ده‌دات كه‌ نه‌خۆش ده‌اوانێ به‌ بێ پزیشك به‌كاریان بێنێ به‌ڵام به‌ مه‌رج .


یەکەم: قەترەی لووت کرانەوە Decongestant

- ناوە زانستیەکەی Oxymetazoline 

- ئەم قەترەیە بەکار دێت بۆ لووت گیران، جا هۆکارەکەی هەر شتێك بێت، وەکو هەڵامەت یاخود حەساسیەی لووت یان جیوب.

- دوو جۆری هەیە، تایبەت بە گەوران و تایبەت بە منداڵان

- منداڵان لە خوار تەمەنی ٦ ساڵی نابێت بەکاربهێنرێت.

- نابێت ئافرەتی دووگیان بەکاری بهێنێت.

- ئەو دایکانەی شیر دەدەنە منداڵەکانیان ئاسایی یە وەریبگرن.

 دەبێت بە ووریایی یەوە بەکاربهێنرێت لە لایەن ئەو نەخۆشانەی کە:

- بەرزی فشاری خوێنیان هەیە.

- نەخۆشی شەکرەیان هەیە.

- پرۆستاتیان گەورەبووە.

- ئەوانەی ئاوی ڕەشیان هەیە لە چاویان.

- بە ساڵاچوان.

- ئەوانەی بەرزی فشاری خوێنیان هەیە.

- ئەوانەی نەخۆشی دڵیان هەیە.

- ئەگەر زۆر بەکاربێت ئەوا کاریگەری کەم دەبێتەوە و وەکو پێشتر دەرمانەکە کار ناکات.

- نابێت بۆ زیاتر لە چەند ڕۆژێکی کەم بەکاربهێنرێت ( حەوت ڕۆژ ) چونکە دەبێتە هۆی دووبارە گیرانەوەی لووت و تووشبوون بە نەخۆشی Rhinitis Medicamentosa کە پێویستی بە چارەسەر هەیە جگە لە وەستاندنی ئەو قەترەیە.
 





ئەم هەواڵە 4582جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
یەکەم جارە ماسی لەم شێوەیە ببیندرێت
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
لە پەخشی راستەوخۆی گێچەڵی سێکسی پێدەکرێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad