English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مۆراتا هێرش ده‌كاته‌ سه‌ر ریال مه‌درید
2017-10-30 [12:01 PM]

ZNA- ھەولێر


ئالڤارۆ مۆراتای ئیسپانی ھێرشبەری یانەی چێڵسی ئینگلیزی ھێرشێکی توند دەکاتە سەر کارگێری یانەی ریال مەدرید و ئاشکرایدەکات ھەرگیز بیر لە گەڕانەوە بۆ یانە ئیسپانیەکە ناکات .

لە لێدوانێکی رۆژنامەڤانی مۆراتا ئاشکرایکردووە، دوو وەرزی زۆر گەورەو سەرکەوتووی لەگەڵ یۆڤێنتۆس بەسەر برد و ئەگەر بریار لەدەستی خۆی بوایە ھەرگیز بیری لە گەڕانەوە بۆ ریال مەدرید نەدەکردەوە .

ئەو یاریزانە دەڵێت " کە پەیوەندیم بە یۆڤێنتۆسەوە کرد منداڵ بووم بەڵام کە ھاتمە دەرەوە پیاوێکی گەورە بووم و زۆر شت فێر بووم".

ئەو یاریزانە کە سەرەتای ئەم وەرزە پەیوەندی بە چێڵسیەوە کردو  بووە گرانترین یاریزانی چێڵسی لە مێژوودا ئەوەشی خستۆتە روو، کاتێک لە ئیتاڵیەوە گەرایەوە ئیسپانیا و پەیوەندی کردەوە ریال مامەڵەیەکی زۆر ناشرینی لەگەڵ کرا کە ھەرگیز بیری ناچێتەوە و دەشلێت ھەرگیز ناگەڕێمەوە مەدرید و درێسی ئەو یانەیە ناپۆشم .

رووداو





ئەم هەواڵە 649جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
ژیانی خۆی کردە قوربانی سەرشێتیەک
خراپی لێ قەوما
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad