English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لەبەر ئەم ھۆکارانە دەبێ رۆژانە کیوی بخۆیت
2017-10-30 [12:20 PM]

هه‌ولێر - ZNA



کیوی ئەو میوە سەرنجراکێش و رەنگ سەوزە بەتامەی کەقەبارەیەکی بچوکی ھەیە بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا پێکھاتەیەکی خۆراکی بەھێزی ھەیە و دەوڵەمەندە بەپێکھاتە خۆراکییەکان. 
لەبەر ئەم شەش ھۆکارە دەبێ رۆژانە کیوی بخۆیت: -

١- پێستێکی جوان: بەوپێیەی رێژەیەکی زۆری ڤیتامین سی تێدایە بەسوودە بۆ بەھێزکردن و جوانی پێست. پێکھاتەکانی دژە ئۆکسانە و دەتپارێزێـت لەتێکچون کەلەدەرەنجامی تیشکی خۆر و پیسبونی ژینگە دروست بووە، ھاوکات چرچی پێست ناھێڵێت.

٢-تەندروستی چاوەکان: کیوی دەوڵەمەندە بەکارۆتین . پێکھاتە تەندروستییەکانی نێو کیوی وایکردوە کەچاوەکان بپارێزێت لەرەگە ئازادەکان. 

٣-دابەزاندنی فشاری خوێن: کیوی رێژەیەکی زۆری پۆتاسیۆمی تێدایە کەدەبێتە ھۆی دابەزاندنی رێژەی سۆدیۆم لەلەشدا. ئەمەش مرۆڤ توشی ئەوە دەکات کەدۆخەکە بگاتە بەرزکردنەوەی فشاری خوێن. 

٤-تەندروستی دڵ: کیوی دەوڵەمەندە بەریشاڵ ئەمەش گرنگە بۆ تەندروستی دڵ.
٥-دەتپارێزێت لەقەبزی.

٦- دەتپارێزێت لەرەبۆ: بوونی ڤیتامین سی وادەکات گرفتەکانی کۆئەندامی ھەناسەدان چارەسەر بکات ئەمەش دەرەنجامی چەندین توێژینەوە بەدی ھاتووە.





ئەم هەواڵە 4318جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
یەکەم رووداوی ھاتووچۆی ئافرەتان لە سعودییە
مارێک ئافرەتێک قووت دەدات , تکایە سەرووی ١٨ ساڵ
یەکەم جارە ماسی لەم شێوەیە ببیندرێت
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad