English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پزیشكێك : هۆكاره‌كانی بۆنی ناخۆشی دەم لە منداڵان
2017-10-30 [01:14 AM]

هه‌ولێر - ZNA



د. محمود محمد صادق پزیشکی پسپۆری منداڵان، بۆ ئاژانسی هه‌واڵی زاگرۆس باسی هۆكارو چاره‌سه‌ری بۆنی ناخۆشی ده‌می منداڵان كرد .


حاڵەتێکە زۆرێک لە دایکان پێوەی دەناڵێنن کاتێک دەبینن منداڵەکانیان بۆنێکی ناخۆش لە دەمیانەوە دێت.

ئەم حاڵەتە زۆربەی کات بەھۆی زیادبوون و کۆبوونەوەی ژمارەیەکی زۆری بەکتریایە لە ناو دەمدا. نزیکەی ٩٠٪ منداڵان ناوە ناوە بۆنی دەمیان ناخۆش دەبێت، لەوانەش ٢٠٪ بە بەردەوامی ئەم حاڵەتەیان ھەیە.

ھۆکارەکانى :-

١. ھۆکاری سەرەکی لە ٨٥٪ منداڵان پاک ڕانەگرتنی دەم و ددانەکانە.

٢. بوونی ھەوکردن لە ناو دەم و پووکدا.

٣. ووشکی دەم بەھۆی کەم خوارنەوەی ئاو یان ھەناسەدان لە ڕێگای دەمەوە.

٤. زۆر خواردنی شیرینی، شوکولاتە ، چپس، ھەروەھا پیاز و سیر .

٥. کلۆربوونی ددانەکان.

٦. نووستن بۆ ماوەیەکی زۆر.

بۆ نەھێشتنی بۆنی ناخۆشی دەم لە منداڵەکانتان ڕەچاوی ئەم ڕێنماییانە بکەن:-

١. شوشتنی ددانەکان بە فڵچەی ددانی نەرم تایبەت بە منداڵان ڕۆژانە دوو جار بە شێوەیەکی ڕێکوپێک لەگەڵ شوشتن و خاوێن کردنەوەی زمان!

٢. خواردنی میوە و سەوزە کە دەوڵەمەندن بە ڕیشاڵەکان کە وەکو خاوێنکەرەوەیەکن بۆ کۆئەندامی ھەرس، هه‌روه‌ها دوورکەوتنەوە لەو خواردنانەی بۆنی دەم ناخۆش دەکەن.

٣. خواردنی نانی بەیانی زۆر گرنگە بۆ کەم کردنەوەی بۆنی ناخۆشی دەم.

ئەگەر ئەم حاڵەتە ھەر بەردەوام بوو پێویستە سەردانی پزیشک بکرێت بۆ دەست نیشانکردنی ھەر حاڵەتێکی نەخۆشی.





ئەم هەواڵە 5290جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad