English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
گرینگی وەرزش بۆ داھاتی ووڵات
2017-10-30 [04:43 AM]

ZNA- ھەولێر 


وەرزش یەکێکە لە سەرچاوە گرینگیەکانی داھاتی  ووڵات کە پێویستە پشتی پێببەستین چونکە لەئێستادا زۆرێک لەووڵاتان  ئابووریان روو لە دابەزین دەکات پەنا بۆ وەرزش دەبەن، ئەگەر بێتوو تەماشای ووڵاتانی جیھان بکەین دەبینین شەردەکەن بۆ بەدەست ھێنانی  ھەر رووداوێکی وەرزشی بۆنموونە جامی جیھانی  , ئۆلومپیات , ڤیستیفالی وەرزشی .

لە سالی ٢٠١٦ حکومەتی ئوسترالیا بری ٤ ملیۆن دۆلاری تەرخان کرد بۆ گەشەپێدانی وەرزشی و ئابووری لە کیشوەری ئاسیا لە رێگەی بەرنامەیەکی تایبەت(ASP ) Asian Sports Partnershipsئەمە بەرنامەیەکی وەرزشی بوو ووڵاتی ئوسترالیامیوانداری ٨ ووڵاتی کرد وە چەندین رێکخراوی وەرزشی و مەدەنی تێدا بەژدار بوون ئامانجی حکومەتی ئوسترالیا لەم پرۆگرامە ئەوە بوو کە ئایە وەرزش کاریگەری دە بێت لەسەر ئابووری وولات , وە بێگومان بۆیان دەرکەوت کە کاریگەری راستەوخۆی لەسەر ئابووری ووڵات ھەیە چوونکە ھەرووڵاتێک بەژدار بێ ھاندەرێکی زۆری ووڵاتی بەژدار بوو سەردانی ووڵاتی مێواندار دەکەن بۆ ھاندنی ووڵاتەکەیان وە لەھەمان کات دا ئەو ھاندەرانە سەردانی شوێنی مێژویی و شوێنی گەشتیاری دەکەن وە ھەروەھا پێویستیان بە شوێنی حەوانەوەھەیە وە نان خواردن دەبێت ئەوەش خۆی لەخۆیدا داھاتە .

رووسیا بریاریدا بودجەی تایبەت بە مۆندیالی ٢٠١٨ زیادبکات بەبری ٥١٠ ملیۆن یۆرۆ ئەم بریارەش راستوخۆ بە بریارێکی سەرۆک وەزیرانی رووسیا(دیمیتری میدڤیدیڤی) ئەو بودجەیە نیوەی  لە حیسابی حکومەتی رووسی دەرچوو وەبەشەکەی دی لە حیسابی ھەرێمەکان و کۆمپانیاکان دابین کراوە کۆی گشی بودجە ١٠ملیار یۆرۆیە ئەمە ئەوەمان بۆ روون دەکاتەوە کە وەرزش چەندە گرینگە وە تایبەتی خۆی ھەیە لە کارووباری حکومەت بێگوومان کە ئەم برە بودجەیە تەرخان کراوە لە بەرامبەردا قازانجێکی باش دەبێت بۆ حکومەت و ھەموو ھاوڵاتیان .

ئەگەر بێتوو سرنج بدەینە ووڵاتی قگر لەو کاتوو ساتەی ئێستادا لە ژێر ئابلوقەی چەندین ووڵاتە وە لە ھەمان کات دا مۆندیالی سالی ٢٠٢٢ گرتیتە ئەستۆی خۆی قگر یەکان ھەموو توانایەکیان خستۆتە گەر بۆئەوەی مۆندیال لەدەست نەدەن چونکە وەرزش وە بەتایبەتی مۆندیال وا دەکا کە سەر لەنوی پەیوەندی درووست بێتەوە وە لەلایەکی دی سوودێکی یەک جار زۆری ئابووری ھەیە بۆ ووڵات چوونکە زیاتر لە ٣٢ ووڵات تێدا بەژداردەبن  بەبێ جیاوازی ئاین و نەتەوایەتی  وە لەچەندین ووڵات دێن بۆ سەیر کردنی یاریەکان  بێجگە لە رۆژنامەنووسان وە جەندین ھەلی کاردەرەخسێ لە بوارە جیاجیا کاندا.

بەڵام بەداخەوە لە ووڵاتی ئێمەدا ھیچ گرینگیەک بەم بابەتە نەدراوە پێویستە ھەولی بۆبدەین تاوەکو ئێمەش وەکو ووڵاتانی دونیا سوودی لێ ببینین ئەمەش پێویستی بە ھەولوو ماندو بوونە وەزارەتی رۆشنبیرولاوان و لێژنەی ئۆلمپی لەگەڵ حکومەت دەبێ تاوتوێی ئەم بابەتە بکەن وە بەھەند وەری بگرن .


محمد یونس احمد 
ماجستیر لە وەرزش و سیاسەت 
 





ئەم هەواڵە 1492جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
ژیانی خۆی کردە قوربانی سەرشێتیەک
خراپی لێ قەوما
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad