English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
چالاکییەکانی "شەوی هونەر" لە رووسیا
2017-10-30 [01:23 AM]

هەولێر – ZNA


ئەمساڵ لە رووسیا بە ٢٥٠٠ چالاکی هونەری لە شەوی هونەردا سازدەکرێت کە ماوەی پێنج ساڵە ئەم چالاکییە بەڕێوەدەچێت.

 

خولی ئەمساڵی چالاکییەکە بەناونیشانی "هونەر یەکگرتووییە"یە، چالاکی جۆراوجۆر لەخۆدەگرێت.

 

جگە لە رووسیا، وڵاتانی کە پێشتر سەر بە یەکێتیی سۆڤێت بوونە، لە چالاکییەکانیدا بەشداردەبن.

 

تەنها لە مۆسکۆی پایتەخت، ٣٥٠ چالاکی هونەری ئەنجامدەدرێن و ١٧٠ دەزگای هونەری تێیدا بەشداردەبن.

 

"شەوی هونەر" لە چواری مانگی داهاتوو بەڕێوەدەچێت و بە ئاهەنگی رووسییەکان بۆ رۆژی یەکگرتنی نیشتمانی دەناسرێت.

 





ئەم هەواڵە 742جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
ژیانی خۆی کردە قوربانی سەرشێتیەک
خراپی لێ قەوما
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad