English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
فیلمە پڕداهاتەکانی هەفتە
2017-10-30 [03:40 AM]

هەولێر – ZNA


هەفتانە لیستی فیلمە پڕداهاتەکانی ئەمریکای باکوور بڵاودەکرێتەوە و لەم هەفتەیدا فیلمێکی نوێی ترسناک لە پلەی یەکەمدا دێت.

 

لەم هەفتەیەدا فیلمی نوێ "جیجسۆ" کە لە جۆری فیلمە ترسناک و تاوانەکانە، بە کۆکردنەوەی ١٦ ملیۆن و ٢٥٠ هەزار دۆلاری ئەمریکی، لە پلەی یەکەمدا هات.

 

لەم بەرهەمە سینەماییەدا، مات باسمۆر و تۆبین بێڵ رۆڵی سەرەکی دەگیڕن و مایکل سپیریگ و پیتەر سپیریگ کاری دەرهێنانیان بۆ کردووە.

 

فیلمی کۆمێدی "بۆو 2 مادیا هالۆین" بە کۆکردنەوەی ١٠ ملیۆن دۆلار لە پلەی یەکەمەوە بەرەو پلەی دووەم دابەزی و داهاتی هەفتەی رابردووی زیاتر لە ١٢ ملیۆن دۆلار بووە.

 

لەم بەرهەمەدا، کاسی دیڤیز و پاتریس لاڤلی رۆڵی سەرەکی دەگێڕن و تایلەر پێری کاری دەرهێنانی بۆ دەکات.

 

لە پلەی دووەمی لیستەکەدا، فیلمێکی ئەکشن بەناوی "جیۆ ستۆرم" دێت کە داهاتی زیاتر لە پێنج ملیۆن دۆلار بوو و داهاتی هەفتەی رابردوو زیاتر لە ١٣ ملیۆن دۆلار بوو و لە پلەی دووەمدا بوو.

 

لەم بەرهەمە سینەماییەدا، جیرارد بێتلەر و جیم ستارجس رۆڵی سەرەکی دەگێڕن و دین دیڤلن کاری دەرهێنانی بۆ کردووە.

 

"هابی دیس دای" کە فیلمێکی ترسناکە، لە پلەی سێیەمەوە بەرەو پلەی چوارەم دابەزی و داهاتی ئەم هەفتەیەی پێنج ملیۆن دۆلار بوو و داهاتی هەفتەی رابردووی زیاتر لە نۆ ملیۆن دۆلار بوو و بەر لە سێ هەفتە لە پلەی یەکەمی لیستەکەدا بوو.

 

فیلمی خەیاڵی زانستی "بلید رانەر 2049" لە پلەی چوارەمەوە بەرەو پلەی پێنجەم دابەزی و داهاتی ئەم هەفتەیە زیاتر لە سێ ملیۆن دۆلار بوو.

 





ئەم هەواڵە 1357جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
سەیرترین رووداوەکانى ھاتووچۆ
كوشتنی به‌رێوه‌به‌ری پاسه‌پۆرتی پارێزگای بابل
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad