English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
شۆرشێکی پزیشکی , لەماوەی یەک چرکە خانەی شێرپەنجە دیاری دەکرێت 
2017-10-30 [08:34 AM]

ZNA- ھەولێر 


 شێرپەنجە یەکێکە لەو نەخۆشیانەی مرۆڤ ھەراسان دەکات و چارەسەریشی کەمە, بەتایبەتی ئەوانەی درەنگ بە حاڵەتەکە دەزانن , بەڵام پزیشکان خەریکن چارەسەرێک بۆ ئەمە دەدۆزنەوە . 

بەپێی دوایین توێژینەوەی پزیشکی , پسپۆڕانی بواری نەخۆشی شێرپەنجە پرۆگرامێکی کۆمپیۆتەریان پەرەپێداوە کە توانای ھەیە لەماوەی یەک  چرکە خانەکانی توشبوو بە شێرپەنجە دیاری بکات . 

توێژینەوەکان زیاتر لە سەر شێرپەنجەی ریخۆڵەکانی ئەنجامدراوە , ئەم جۆرە نەخۆشیەش لە وڵاتی بەریتانیا زۆر پەرەی سەندووە. 
لەتوێژینەوەکە کەلەسەر ٢٥٠ کەس ئەنجامدراوە , رۆبوتێکی تایبەت پشکنینی بۆ ئەو کەسانە ئەنجامداوە و توانیوویەتی لەماوەی یەک چرکە ئەو خانانە دەست نیشان بکات کە ئەگەر تووشبوونیان بە شێرپەنجە ھەیە. 

پسپۆرانی بەریتانی بەھاوکاری زانکۆی یۆکۆھامای ژاپۆنی پەرەیان بەم پرۆگرامە داوە و دەرکەوتووە پشکنیەکان لە ٩٤ % تەواو دەرچووە , ئەمەش دەبێتە شوۆڕشێکی گەورە لە بواری پزیشکی , چونکە تا ئێستا کێشەی سەرەکی نەخۆشی شێرپەنجە ئەوەبووە کە حاڵەتەکە درەنگ دەست نیشان دەکرا. 

یاسین ئەحمەد 
سەرچاوە / سکای نیوز
 





ئەم هەواڵە 4984جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
گەنجێک ئافرەتێک لە مردن رزگار دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad