English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
له‌ مانگی داهاتوودا رۆز نەفت یەك ملیار دۆلار دەداتە حكوومەتی كوردستان
2017-10-31 [09:58 AM]

​ZNA – هه‌ولێر


لە ناوەراستی مانگی 11 ئه‌مساڵدا كۆمپانیای رۆزنەفتی روسی گرێبەستەكانی لەگەڵ هەرێمی كوردستان دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە، بەرپرسێكیش ئاشكرای دەكات لەگەڵ دەستپێكردنی كارەكانیدا كۆمپانیاكە ملیارێك دۆلار دەداتە حكوومەت.

د. ئاراس خۆشناو سەرۆكی سەنتەری لێكۆڵینەوە و زانیاری ستراتیژی كوردستان بە باسی راگەیاند: بەپێی پلان و ناوەڕۆكی ئەو رێكەوتنەی كراوە لە ناوەڕاستی مانگی  11 دا گرێبەستی رۆز نەفت لە بواری نەوت و گاز لە كوردستتان دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە، كردارەكانی رێكەوتنەكە و ناوەڕۆكی گرێبەستەكە دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە.

خۆشناو ئاماژەی بەوەدا:  وێرای ئەو كێشانەی لە دوای ریفراندۆم و پاش 16ی ئۆكتۆبەریش هاتنە پێشەوە بەڵام كۆمپانیاكە و حكوومەتی روسیا دووپاتیان لەسەر جێبەجێكردنی گرێبەستەكان كردەوە، هه‌روه‌ها  بەپێی گرێبەستەكە سەرەتا كۆمپانیاكە یەك ملیار دۆلار دەداتە حكوومەتی هەرێمی كوردستان پارەكەش لەمانگی 11 دەدرێت و لەو كاتەشدا ئەو بڕە پارەیە زۆر گرنگە و مەبڵەغێكی باشە.

به‌پێی زانیارییه‌كان،  دواتر وێرای ئەو ملیار دۆلارە دووملیار دۆلاری تریش بەپێی گرێبەستەكە دەبێت لە لایەن رۆز نەفت بدرێتە هەرێمی كوردستان كەبەشێك لەو پارەیە دەدرێتە بانكەكان و بەشێكی تریش بۆ پڕۆژە و قەرزەكان دەبێت.

سەرۆكی سەنتەری لێكۆڵینەوە و زانیاری ستراتیژی كوردستان، پێیوایە دەستپێكردنی كارەكانی رۆز نەفت لەو كاتەدا زۆر گرنگی و بایەخی تایبەتی هەیە و لە رووی ئابوری و سیاسی و نێودەوڵەتی هاتنی كۆمپانیای رۆزنەفت و مامەڵەكردن لەگەڵ هەرێمی كوردستان لە لایەن هەر كۆمپانیایەكی تری بیانی بۆخۆی مانایەكی گەورە دەبەخشێت و مانەوەی شەرعیەتی هەرێمی كوردستانە.

كۆمپانیای رۆزنه‌فت له‌مانگی شوباتی‌2017  له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان ڕێكه‌وتنی‌ واژۆكردبوو بۆ كڕینی‌ نه‌وتی‌ خاو له‌ هه‌رێم، پاشان لە مانگی 6ی 2017 هەردوولا گرێبسەتێكیان ئەنجامدا كە بەپێی گرێبەستەكە  كۆمپانیاكە بۆڕی نەوت و غاز رادەكێشێت و كاریش لە چەند كێڵگەیەكی نەوت ئەنجام دەدات.

خۆشناو جەخت دەكاتەوە:  53 گرێبەستی گەورەی نەوتی لەگەڵ هەرێمی كوردستان ئەنجامدراون كە تیایاندا زیاتر لە 40 وڵاتی جۆراوجۆر هەیە و زۆربەشیان بەردوامن لەكارەكانیان، هه‌روه‌ها هەندێك بەرنامەی تریش هەیە لە مانگی 11 و مانگی 12  دوو گرێبەستی تری نەوتی ئەنجام بدرێت.

بەپێی گرێبسەتەكان ،رۆزنەفت  بۆری غازی ھەرێم بۆ بەکارھێنانی وێستگەکانی بەرھەمھێنانی کارەبا و سەرجەم کارگە ناوخۆییەکانی ھەرێم دابین دەکات و لەچەند ساڵی داھاتووشدا غازی ھەرێم بەبڕی پێویست بۆ بازاڕەکانی تورکیا و ئەوروپا ھەناردە دەكات.ھێڵی بۆرییەکە لە توانایدایە زیاتر لە ٣٠ ملیار پێی سێجا غازی سروشتی ھەناردەبکات، سەرەڕای دابینکردنی غاز بۆ بەکارھێنانی ناوخۆیی.

 

 





ئەم هەواڵە 1969جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
ژیانی خۆی کردە قوربانی سەرشێتیەک
خراپی لێ قەوما
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad