English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نێو ماڵی ریال مەدرید کێشە تێکەوته‌وە
2017-10-31 [11:56 AM]

ZNA- هه‌ولێر


دوای شکستی یانەی ریال مەدرید بەرامبەر خیرۆنا ئاژاوە کەوتە نێو پێکھاتەی سەرەکی یانەکە.

بە گوێرەی ھەواڵی میدیاکانی ئیسپانیا، دوای شکستی لۆسگالاکتیکۆس بەرامبەر بە خیرۆنا کێشەی نێوان یاریزانان زیاتر بوو کاتێک یەکتریان بە ھۆکاری شکستەکە تۆمەتبار دەکرد.

بە گوێرەی ھەمان سەرچاوە لە یارییەکەدا کێشە لە نێوان ھەردوو یاریزان لۆکامۆدریچ و مارسێلۆ دروسستبووە لۆکا لە یارییەکەدا بە مارسێلۆی گوتووە "تۆ یارییەکەت زۆر خراپ کردووە"  مارسێلۆش لە وەڵامدا گوتوویەتی"باش من خراپم کردووە ئەی تۆ خۆت بە خراپ نازانیت؟".

جگە لە درووستبوونی کێشە لە نێوان لۆکا و مارسێلۆ، یاریزانانی دیکەی ریال بە ھەمان شێوە کێشە لە نێوانییان درووستبوو کاتێک کریستیانۆ رۆناڵدۆ سکاڵای  لە دژی ھەریەکە لە ئیسکۆ و دانی سێبایۆس و ئەسێنسیۆ  کردووە لای کارگێڕی یانەکە کە لە ناویاریگەدا پاس نادەن بە دۆن و ئەمەش ئەستێرەکەی ریاڵی نیگەرانکردووە.
 لە گەڕی دەیەمی لالیگای ئیسپانیا یانەی ریال مەدرید بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک بە یانەی خیرۆنا دۆڕا.

رووداو





ئەم هەواڵە 790جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad