English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پێرێز بەرووی یاریزانەکانی ریال دەتەقێتەوە 
2017-10-31 [03:27 AM]

ZNA- ھەولێر 


ئەنجامە خراپەکانی ئەم وەرزەی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی وایکردوە لە ئێستادا بەرپرسان وھاندەرانی یانەی شاھانە لە یانەکەیان بێ ئومێد بن ھەرچەندە ھێشتا لەنێو رکابەرییەکان ماوە . 

بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی مارکای ئیسپانی ، دۆڕانی یانەی ریال مەدرید لەبەرامبەر یانەی جیرۆنای کەتەلۆنی وەک ھەورە تریشقە وابوو کە بەسەر بەرپرسانی یانەی ریال مەدرید دا ھات و ئەمەش فلۆرنتینۆ پێرێزی سەرۆکی یانەکەی زۆر توڕەکرد. 

لەھەواڵەکە ھاتووە , دوای یارییەکە پێرێز چووتە ژووری خۆگۆڕینی یاریزانانی ریال و قسەی زۆری پێگووتوون و بواری بەکەس نەداوە وەڵامبداتەوە . 

لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە , دوای دۆڕانی یانەی ریال مەدرید لەبەرامبەر یانەی ریال بیتس لەنێو سانتیاگۆ بێرنابیۆ , بەرپرسانی زۆر توڕە نەبوون چونکە گووتیان ئەمە سەرەتای وەرزە , بەڵام دوای دۆڕانەکەیان بەرامبەر جیرۆنا توڕەییەکی زۆر باڵی کێشاوە بەسەر یانەی ریال مەدرید. 

یاسین ئەحمەد
 





ئەم هەواڵە 484جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
مارێک ئافرەتێک قووت دەدات , تکایە سەرووی ١٨ ساڵ
یەکەم جارە ماسی لەم شێوەیە ببیندرێت
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad