English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نەتەوە یەکگرتوەکان : زەوی لەمەترسیدایە 
2017-10-31 [03:48 AM]

ZNA- ھەولێر 


رێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان ھۆشداری دەدات لەوەی ھەسارەی زەوی لەمەترسییەکی گەورە دایە گەر بێتو مرۆڤ بەم شێوەیە ئێستا مامەڵەی لەگەڵ بکات . 

بەپێی راپۆرتێکی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان رێژەی دووەم ئۆکسیدی لە بەرگی گازی زەوی بەشێوەیەکی مەترسیدار زیادی کردوە و ماوەی ملیۆنەھا ساڵە نەگەیشتووتە ئەم رێژەیە , ئەمەش بووتە ھۆی ئەوەی پلەکانی گەرما بەرز ببنەوە و ئاوی زەریاکانیش روو لەبەرز بوونەوە بکەن. 

دەستەی کەشناسی نەتەوە یەکگرتوەگان ئامارێکی بڵاوکردۆتەوە وتێیدا ھاتووە , رێژەی دووەم ئۆکسیدی کاربۆن لە ئێستادا لەبەرگە گازی زەوی بریتیە لە (٤٠٣،٣) بەش لە یەک ملیۆن , لەکاتێکدا لە ساڵی ٢٠١٥ رێژەکە تەنھا ٤٠٠ بەش بوو لە ملیۆنێک، واتا لەماوەی دوو ساڵ رێژەکە سێ بەش زیاد کردوە ئەمەش رێژەیەکی مەترسیدارە . 

لە راپۆرتەکە ھاتووە , بەرزبوونەوەی خێرای رێژەی دووەم ئۆکسیدی کاربۆن لە بەرگە دەبێتە ھۆی گۆڕانگاری خێرا لە سروشتی گۆی زەوی . 
لە راپۆرتەکە ئاماژە بەوەکراوە ، چالاکییە پیشەسازییەکانی مرۆڤ وایکردوە رێژەی دووەم ئۆکسیدی کاربۆن لەبەرگە زیاد بکات و گەر رێگەشی لێ نەگیرێت ئەوا کارەساتێک دەقەومێنێت . 

یاسین ئەحمەد 
سەرچاوە / سکای نیوز 
 





ئەم هەواڵە 38938جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad