English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وێنەیی .. زانایان چاڵێکی نامۆ لە نێو زەریا دەدۆزنەوە
2017-10-31 [06:40 AM]

ZNA- ھەولێر 


زانایانی پسپۆڕ لە بواری ژیانی دەریایی چاڵاییەکی گەورەی شینیان لەنزیک ئوسترالیا دۆزیووەتەوە کە قوڵاییەکەی زیاترە لە ٦٥ پێ . 

دوای دۆزینەوەی چاڵەکە چەند پسپۆڕیکی دەریایی چوونە نێو قوڵایی چاڵاکە و یەکێک لە دەگمەنترین گیای دەریاییان لەو شوێنە دۆزییەوە ئەویش شیلانەی سپی (مەرجانی سپی) بوو. 

 

ئەم جۆرە شیلانەیە لەھەموو شوێنێک بوونی نییە ، تەنھا لەو شوێنانە دەردەکەوێت کە شیلانەی ئاسایی دەکەوێتە ژێر پاڵەپەستۆیەکی زۆر و لەکاتی گەرم بوونی ئاو , شیلانەی سپی یەکێکە لە دەگمەنترین گیایەکانی نێو زەریا . 

لەمبارەیەوە جۆنی جاسکل پسپۆڕ لە ژیانی دەریایی چەند وێنەیەکی ئەم شیلانەیە و چاڵە گەورەکەی بڵاو کردۆتەوە و نووسیوویەتی ئەم چاڵە ٢٠٠ کم لە دوورگەی (دای دریم )  دوورە و بۆ ماوەی ١٠ کاتژمێر بەلەممان لێخۆریوە تا گەیشتووینەتە شوێنی مەبەست , بەڵام ئەم دۆزینەوەیە ھەموو ماندوو بوونەکەی لەبیر بردینەوە. 

 


یاسین ئەحمەد 
سەرچاوە / سکای نیوز
 





ئەم هەواڵە 13375جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad