English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بانكی جیهانی 400 ملیۆن دۆلاری بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی عێراق ته‌رخانكرد
2017-11-01 [10:16 AM]

​ZNA – هه‌ولێر


بانکی جیهانی 400 ملیۆن دۆلاری بۆ عێراق تەرخانکرد بۆ دووباره‌ بنیاتنانەوەی ئەو ناوچانەی كه‌ لەژێر دەستی داعش رزگارکراون.

 

 
رۆژی سێشەممە 31-10-2017 بانکی جیهانی لە راگەیێندراوێکدا  بڕی 400 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی بۆ ئاوەدانکردنەوەی عێراق ته‌رخانكرد
 
بەپێی راگەیێندراوەکەی بانکی جیهانی، ئەو پارەیە بەشێکی دیکەیە لە "هاوکاری بەپەلە بۆ پەرەپێدانی عێراق کە لە ساڵی 2015 ەوە لەلایەن بانکی جیهانی پەسندکراوە و لە پارێزگاکانی دیالە و سەلاحەددین خەرجکراوە".
 
بانکی جیهانی رایگەیاندووە، جگە لە پارێزگاکانی عێراق، ئەو بڕە یارمەتییە پارێزگای دهۆکیش دەگرێتەوە.
 
سارۆژ کۆمار، بەرێوبەری ناوچەی رۆژهەڵاتی بانکی جیهانی رایگەیاندووە، کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی پابەندبوونی خۆی بە ئاوەدانکردنەوەی موسڵ و ئەو ناوچانەی تازە کۆنترۆڵکراون، دووپاتکردووەتەوە.

هاوکات "بانکی جیهانی لەگەڵ عێراق لە نزیکەوە کار دەکات بۆ ئەوەی دڵنیابێت کە پرۆسەی ئاوەدانکردنەوەی ئەو ناوچانە بەشێوازێکی گشتگیر و دادپەروەرانە ئەنجامدەدرێت".





ئەم هەواڵە 1993جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad