English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئه‌گه‌ر نانی به‌یانی نه‌خۆی توشی ئه‌م نه‌خۆشیانه‌ ده‌بیت
2017-11-01 [10:35 AM]

هه‌ولێر - ZNA


لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی زانستی نوێ ئه‌وه‌ ئاشكرا ده‌كات نه‌خواردنی ژه‌می به‌یانی هۆكار ده‌بێت بۆ گیرانی ده‌ماره‌كان كه‌ ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری نه‌رێنی زۆری ده‌بێت له‌سه‌ر ته‌ندروستی كه‌سه‌كه‌ .


لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ كه‌ له‌ گۆڤاری په‌یمانگای دڵی ئه‌مریكی بڵاوكرایته‌وه‌ پسپۆڕان ڕایده‌گه‌ینن ئه‌و كه‌سانه‌ی توشی گیران و كێشه‌ له‌ ده‌ماره‌كان ده‌بنه‌وه‌ چه‌ندین نه‌خۆشی ڕویان تێده‌كات وه‌كو نه‌خۆشیه‌كانی دڵ و ده‌ورانی خوێن .

ڤالنتان فۆسته‌ر به‌ڕێوبه‌ری نه‌خۆشخانه‌ی ماونت ساینای و وه‌ وه‌سه‌رۆكی ئازادی گۆڤاری په‌یمانگای پزیشكی ، ڕایده‌گه‌یه‌نێ : ئه‌و كه‌سانه‌ی خواردنی ژه‌می به‌یانیان ناخۆن به‌ ژیانیكی خراپ وناته‌ندروست دا تێپه‌ڕ ده‌بن .

شایانی باسه‌ له‌ لیكۆڵینه‌وه‌كانی پێشووتریش زاناكان باسیان له‌ گرنگی ژه‌می به‌یانی كردوه‌و ڕایده‌گه‌یه‌نن په‌یوه‌ندی به‌هێز هه‌یه‌ له‌ نێوان خواردنی ژه‌می به‌یانی و دابه‌زینی كێش، وه‌ نه‌خواردنیشی هۆكار ده‌بێت بۆ به‌رزبونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی كۆلیستڕۆل و په‌ستانی خوێن و تووش بوون به‌ نه‌خۆشی شه‌كره‌ .





ئەم هەواڵە 4399جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
مارێک ئافرەتێک قووت دەدات , تکایە سەرووی ١٨ ساڵ
یەکەم جارە ماسی لەم شێوەیە ببیندرێت
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad