English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وورده‌كاری له‌سه‌ر پشكی هه‌رێم له‌بودجه‌ی عێراق
2017-11-01 [11:52 AM]

ZNA – هه‌ولێر


بڕیاردەرى لێژنەى دارایی لە ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق رایگەیاند "هەموو ئەگەرێک هەیە بۆ دەستکاریکردنى پشکی هەرێمى کوردستان لە بوودجەى گشتی عێراق بۆساڵى ٢٠١٨، بۆیە دەبێت لایەنە کوردییەکان یەک دەنگ و یەک هەڵوێست بن".

ئەحمەد حاجى رەشید ئه‌ندام په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر پشكی كۆمه‌ڵی ئیسلامی و بڕیاردەرى لێژنەى دارایی لە ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق، لە لێدوانێکى بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتى: "ئەوەى تا ئێستا بۆ لێژنەى دارایی نێردراوە لەبەرگیراوە (کۆپى)یەکى نافەرمى داتاکانى بوودجەى گشتی ساڵى ٢٠١٨یە و وەک ساڵانى رابردوو رێژەى ١٧ لەسەدى بەشە بوودجەى هەرێمى کوردستان دیاریکراوە، ئەوەى چاوەڕوان دەکەین لەبەرگیراوەى فەرمییە بۆ ئەوەى لە بڕیارى کۆتایی حکوومەتى عێراق لەبارەى بوودجەى عێراق دڵنیا بینەوە".

حاجى رەشید راشیگه‌یاند: کە هەموو ئەگەرێک لەبەردەم پشکی هەرێمى کوردستان لە بوودجەدا کراوەیە، لەوانەیە لە لایەن حکوومەتى عێراق دەستکارى بکرێت، بۆیە پێویستە هەرچى زووە رێککەوتن لە نێوان عێراق و هەرێمى کوردستان بکرێت".

هاوکات ئەندامى لێژنەى دارایی لە ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق، نەجیبە نەجیب بۆ ئاژانسى ئانادۆڵو دەڵێت "عێراق پشکی هەرێمى کوردستان لە بوودجەى گشتی ساڵى ٢٠١٨ دیاریی دەکات، بەڵام چەند کار بەو دیاریکردنەى بەشە بوودجەیەى هەرێم دەکات ئەمە پێویستى بە کارکردنى زیاترە".

دەشڵێت "بۆ پێدانى پشکی هەرێمى کوردستان لە بوودجەى گشتی ساڵى ٢٠١٨ى پێویستە رێککەوتن لە نێوان عێراق و هەرێمى کوردستان بکرێت و لە هەمان کاتیشدا لایەنى سێیەمى وەک ئەمریکا و نەتەوەیەکگرتووە​کان چاودێرى رێککەوتنەکە بکەن، تاوەکو عێراق ناچار بێت بەشە بوودجەکە وەک خۆى بە هەرێم بدات".

نەجیبە نەجیب لەبارەى چۆنیەتى پێدانى بەشە بوودجەکەوە گوتى: "بە پێى دەستوورى عێراق دەبێت پشکی هەرێمى کوردستان رادەستى حکوومەتى هەرێمى کوردستان بکرێت، هەوڵى حکوومەتى عێراق پێچەوانەى دەستوورى عێراقە کە دەیەوێت پشکەکە و مووچەى فەرمانبەرانى هەرێم بخاتە ژێر دەسەڵاتى خۆى لە بەغدا".

 

 





ئەم هەواڵە 4288جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
مارێک ئافرەتێک قووت دەدات , تکایە سەرووی ١٨ ساڵ
یەکەم جارە ماسی لەم شێوەیە ببیندرێت
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad