English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پێکانەکان بۆ یاری تۆتنهام ڕیاڵ مەدرید نیگەران دەکات
2017-11-01 [01:41 AM]

ZNA-هەولێر


ئەمڕۆ لە یارییەکی گرنگ و بەھێزدا یانەی ڕیاڵ مەدرید بەکۆمەڵێک کێشەو کۆمەلێک پێکانی ئەستیرەکانی لەگەڕی چوارەمی قۆناغی کۆمەڵەکانی چامپیۆنزلیگ دەبێتە میوانی تۆتنھام لەسەر پێشەنگی گروپەکە ڕکابەری دەکەن.

لەم بارەیەوە زێدان ڕاھێنەری ڕیاڵ مەدرید، لیستی یاریزانانی یانەکەی راگەیاند کە تێیدا ٥ یاریزانی سەرەکی یانەکە بەھۆی پێکان ناتوانن بەشداری لەو یارییە گرنگە بکەن، بەپێی لیستەکان زێدان ھەر یەکە لە ڤاران و ناڤاس و کۆڤاسیچ و گاریس بەیل و کارڤەخال بۆ ئەو یارییە دوورخراونەتەوە، تەنھا ئەوەی مایەی دڵخۆشییە بۆ ھاندەرانی مێرەنگی ئەوەیە کە کارڤەخاڵ دەستی بە مەشقەکان کردوەتەوە و بە تەواوی لە نەخۆشییەکەی چاک بووەتەوە، ئەوەش بۆ یارییەگانی داھاتوو ھێزێکی زیاتر بە ریاڵ مەدرید دەدات.

ئەوەی خوارەوەش لیستی یاریزانانی ڕیاڵ مەدریدە بۆ یاری ئەمشەو بەرانبەر تۆتنھام کە سەعات ١٠.٤٥ بەکاتی ھەولێر لە یاریگای وێمبلی ئەنجام دەدرێت.

گۆڵپارێزان: کاسیا ، محەمەد رامۆس

بەرگریکاران: ڕامۆس، ناچۆ، حەکیمی، مارسیلۆ، تیۆ ھیرناندێز، فایخۆ

ناوەڕاست: کڕۆس، مۆدڕیچ، کاسمێرۆ، یۆرینتی، ئاسنسیۆ، سیبایۆس

ھێرشبردن: ڕۆنالدۆ . بن زیمە ، لۆکاس ڤاسکویز، مایۆرال

یاریگا





ئەم هەواڵە 469جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
یەکەم رووداوی ھاتووچۆی ئافرەتان لە سعودییە
مارێک ئافرەتێک قووت دەدات , تکایە سەرووی ١٨ ساڵ
یەکەم جارە ماسی لەم شێوەیە ببیندرێت
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad