English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
چەند سودێکی خواردنی ھەنجیر و زەیتون پێکەوە
2017-11-01 [01:45 AM]

هه‌ولێر - ZNA


ھەنجیر و زەیتون چەندین سودیان ھەیە و تا سودەکانیان گشتگیر بێت باشترە پێکەوە بخورێن.

لەرێی توێژینەوەکانەوە دەرکەوتوە کەمادەی (میسالۆنیدۆز) کەلەھەنجیردا ھەیە کاریگەری ھێندە بەھێزی نیە ئەگەر تێکەڵی زەیتون نەکرێت، لەوانەیش:- 

١. ووزە دەداتە لەش 

٢. رێژەی کۆلیسترۆڵی خوێن دادەبەزێنێت

٣. دڵ بەھێز دەکات 

٤. یارمەتی کۆنترۆڵی خۆ دەکات

٥. چارەسەری لاوازی سێکسی پیاوان دەکات

٦. ھاوکاری لەش دەکات بۆ بەجێ گەیاندنی کارەکانی 

٧. نیشانەکانی پیربون دوادەخات چونکە مادەی (میسالۆنیدز) کەمێشک دەریدەدات لە(١٥ بۆ ٣٥ ) ساڵی دەبێتە ھۆی کەمکردنەوەی دەردانی ئەم مادەیە، بۆیە کاتێ بەزۆری دەربدرێت لەتەمەنی گەنجێتیدا دەبێتە ھۆی پاراستن لەدەرکەوتنی نیشانەکانی پیربون.


سودەکانی زەیتون: -

١. بنیاتی خانەکانی خرۆکەی سور دەکات 

٢. پێست دەپارێزێت لەتیشکی سەرو بنەوشەیی 

٣. پێست لەپیربونی پێشوەخت و شێرپەنجە دەپارێزێت 

٤. ئازار شکێنە بەھۆی بونی مادەی (ئۆلیکسال)ەوە.

٥. لەش لەچەوری ناوچەی سک رزگاردەکات

٦. لەش دەپارێزێ لەتوشبون بەنەخۆشیەکانی دڵ 

٧. چارەسەری کەمخوێنی دەکات و ھەستی تێربون دەدات 

٨. مێشک و ژیری باشتر دەکات بەھۆی بونی مادەی (پۆلی فینۆل)ەوە .

٩. دژی خانە شێرپەنجەییەکانە

١٠. پارێزگاری تەندروستی دڵ دەکات 

١١. بەرگری لەش بەھێز دەکات


سودەکانی ھەنجیر: -

١. بەھۆی بونی ڤیتامین ئەیەوە بینین بەھێز دەکات 

٢. ھاوکاری بنیاتی ئێسک دەکات و دەیپارێزێت لەنەرمبونی ئێسک

٣. ژنان دەپارێزێت لەتوشبون بەنەخۆشی شێرپەنجەی مەمک

٤. بەسوودە بۆ ھەرس بەھۆی بونی ریشاڵەوە 

٥. ھاوکارە لەدابەزاندنی کێش

٦. ئاوسانی سک ناھێڵێت 

٧. پەتا و کۆکە ناھێڵێت 

٨. لەگەڵ شیر بخورێت دەبێتە ھۆی زیادبونی کێش

٩. ئێسک بەھێز دەکات 

١٠. دەماری لەش ھێور دەکاتەوە 

١١. چارەسەری ھەندێ نەخۆشی وەک بەڵەک دەکات 

١٢. ھاوکارە لەجوانکردنی پێست 

١٣. رێکخەری ئاستی فشاری خوێنە بەھۆی بونی پۆتاسیۆمەوە. 





ئەم هەواڵە 4738جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
گەنجێک ئافرەتێک لە مردن رزگار دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad