English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پزیشكێك :- گرینگی فۆلیک ئەسید بۆ منداڵ
2017-11-01 [02:22 AM]

هه‌ولێر - ZNA



د. ئـاکـــۆ کـــریــم جــــلال زەنــگــەنــــە پزیشـکی پـسپۆری نەخـۆشـییەکانی منداڵان : بۆ ئاژانسی هه‌واڵی زاگرۆس، کەمی فۆلیک ئەسید (ڤیتامین B9) لە ئافرەتی دووگیان ئەگەری زۆری هەیە ببێتە هۆی دروست نەبوونی یان خراپ دروست بوونی بربرەکانی پشت (neural tube defect)ئەمەش دەبێتە هۆی دروست بوونی کیس لە پشتی منداڵەکە وە هەندێ جار گەورەبوونی سەری منداڵەکە کە ئەمەش دەبێت نەشتەگەری بۆ بکرێ بۆ لابردنی کیسی دروست بوو وە هەندێ جار دانانی سۆندە (shunt) لە ناو سەری منداڵەکە بۆ ئەوەی ئاوی ناو مێشکی منداڵەکە کۆنەبێتەوە.


خۆپاراستن لەم کێشەیە بە وەرگرتنی حەپی فۆلیک ئەسید دەبێت باشترە ٣ مانگ پێش ئەوەی ئافرەتەکە دووگیان بێت وەری بگرێ رۆژانە یەک حەب تا ٣ مانگی یەکەمی سک دوواتر فۆلیک ئەسید لەگەڵ ڤیتامیناتەکانی تردا لە شێوەی حەپی مەڵتی ڤایتامین دەبێت وەری بگرێ تا کۆتای ماوەی دووگیانی.

بڕ و ماوەی بەکارهێنانی ئەم حەپە دەبێت بە رێنمای پزیشکی پسپۆری نەخۆشییەکانی ژنان و مناڵبوون بکار بێت.

لەگەڵ وەرگرتنی حەپی فۆلێک ئەسید دەبێت ئافرەتەکە لەو خواردنانە زۆر بخوات کە فۆلیک ئەسیدی زۆر تێدایە وەک سەوزە، ئەڤوگادۆ، بامێ ، سترۆبێلی ،برۆکلی ،قەرنابیت ، سپیناخ ، هێلکە ، گوێز ، گولەبەرۆژە.





ئەم هەواڵە 4672جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad