English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
میسی ترسی لە نەیمار ھەیە 
2017-11-01 [03:14 AM]

ZNA- ھەولێر 


لیونێل میسی ئەستێرەی یانەی بەرشەلۆنە ھەرچەندە ھەوڵیدا نەیمار لە یانەی بەرشەلۆنە بمێنێتەوە , بەڵام ھەوڵەکانی بێ سوود بوو و لە ئێستادا ترسی لە بڕیارێکی نەیمار ھەیە . 

بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی دەیلی ئێکسپرێسی ئینگلیزی , نەیمار لە یانەی پاریس سانجێرمان ھەست بەبەختەوەری ناکات و پەیوەندییەکی خراپی لەگەڵ ئۆنای ئیمری راھێنەر و ئیندنسۆن کاڤانی ھێرشبەر ھەیە . 

لەھەواڵەکە ھاتووە, لە ئێستادا پەیوەندییەکی بەھێز لەنێوان نەیمار و فلۆرنتیۆ پێرێزی سەرۆکی یانەی ریال مەدرید ھەیە و پێشبینی دەکرێت لە ھاوینی داھاتوو نەیمار ببێتە یاریزانی یانەی ریال مەدرید بەتایبەتی دوای ئەوەی رۆنالدۆ تەمەنی گەیشتە ٣٤ ساڵ و یانەی شاھانەش بەدوای یاریزانێکی سوپەر دەگەڕێت . 

لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە , میسی ترسی لەوە ھەیە نەیمار بچێتە یانەی بەرشەلۆنە ، چونکە ئەوان ھەتا دوێنێ و تا ئێستاش ھاوڕێی نزیکی یەکتربوون , بەلام ئەگەر بچێتە یانەی ریال مەدرید ئەوا نەیمار دەبێتە رکابەرێکی سەرسەختی میسی لەبەدەستھێنانی نازناوە تاکەکەسییەکان و کاریگەریشی دەبێت لەسەر پەیوەندی نێوانیان . 

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 799جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
مارێک ئافرەتێک قووت دەدات , تکایە سەرووی ١٨ ساڵ
یەکەم جارە ماسی لەم شێوەیە ببیندرێت
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad